b_300_220_16777215_00_images_KOMALAYATI_topipe1.jpgبۆ ناساندنی زیاتری گەل ونیشتمان دەبێ لە هەموو رێگەیەک کەڵكی پێویست وەرگرین بۆ نموونە جگە لەسیاسەت ، ورزیش ، هونەری جوراجور و نەمایشی نەقاشی و خۆیندنی باڵا و ....... .

ئەمسال پینجەمین لە کۆتایی سالی بەشداری تیمی لاوانی کوردستان لە کێ بەرکێ لاوانی جهیانی ‌یە کە لە رۆژکانی کۆتانی مانگی جۆلای (7) ئەمسال کورد تێ دابەشدار دەبێ . سالی یەکەم کە کورد بەشدار بوو ، ئیزن نەدرا کە ئالای پیرۆزی کوردستان لە تەنیشت ئاڵای ولاتانی جیهان هەڵبدرێ بشەکێتەوە بە هیمەتی وکار جیدیئ 3 رۆژەی کوردانی بیشتەجیی ئەم ولاتە ، هەمووباسەکانی روزنامەکان و کەم تاکورتێک تێ فی کان بووبە باس لەسەر کورد بە تایبەت دووهەمین رۆژنامەی گەورەی وڵات بە ناوی ئافتن پوستن هەم بەیانان و هەم ئێواران باسی ئەم مەسەلەی دەکرد کە کوردەکان پێ داگرن کە ئالای کوردستان دەبێ هەڵبدرێ . بە خۆشیەوە کورد لە وچالاکیەی دا دوو قازانجی کرد ١- بایی زۆر میلوون شتی لەسەر نووسرا ئەگەر بە پارەی حیساب بکەین ٢- لەسێهەم رۆژی کێ بەر کی کان دا ئالای کوردستان لەتەنیشت ئالای ولاتانی گەورە وبچووکی جیهان بەرز کرایەوە و لەوکاتەوە هەموو سالی بەو شێوەی لە کاتی کێ بەر کێ کانی فوتبال ئالای کورد دەشەکێتەوە و ئەوە درسێکی باش بوو بۆئێمەی کوردی تاراوگە کە دەتوانین بە کاری جیدی و بە بەرنامە هەنگاوی باش بۆ نەتەوەکەمان هەلێنینەوە. بەشداری بەرفراوانی چەند هەزار کورد وەک بینەری کێ بەر کێ کان بە ئالای کوردستان و b_300_220_16777215_00_images_KOMALAYATI_topipe.jpgئالەتی موسیقای کوردیەوە ( تەپل)، هێز وتوانا و عەلاقە بۆسەرکەوتنی یاریزانەکان زۆر و زیاتری کردوە ، هەستی نیشتمانی لە نێو تازەلاو وجەوانان و عشق بە ئالا و نیشتمان زۆرزیاتر و گەشە دارترکرد و تەنانت ژن و پیاوی پیر بە ئالای کوردستان بە دەنگی بەرز لاوانی کورد هاندەدەن وتەشویق دەکەن ، ئەوانە هەمووی کاریگەری ئەرینی لەسەر هەزارانی کوردی نیشتمانپەورە هەبووە چ بەشدار بوون یان لە رێگای تلوویزوونەوە یاریەکانی فوتبالیان دیتووە یان باسە کانیان خۆیندوتەوە. زۆرمان بینیەوە لە هەوایەکی بارانی کە یاری زانانانی کورد، هەموو گیان قوراوی بە عشق عەلاقەوە یاریان کردوە و پاش کٶشیش و ماندووبوونی زۆر بە هەر هۆیەک نەیان بڕدوتەوە و گریاون سەدان لاو پیر وجەوانی کورد لەگەڵیان گریاوە. دیارە لە ٤ جاری کێ بەرکی کانی کورد ٢ جارواتە ٢ سال تیمی لاوانی کوردستان سەرکەوتنی بە دەست هێناوە و بۆتە دووهەمی هەموو لاوانی جیهان کە ئەوەش بۆ خۆی کەم نییە هەڵبەت هەلەیەکی تکنیکی زۆر بچووک لە سالی 2014 ریگەی لە یەکەم بوون گرت . بەو هیوایەی کورد لە هەموو رێگاکانی زیاتر ناسینی سەرکەوتنی خۆی وەک نەتەوە کەڵک وەرگرێ و وەک ئالای پیرۆزی هەموو سالێ لە لای کانادا یان ئەفریقا یان نوروێژو .... دەشەکێتەوە لە رێکخراوی نەتەوە یەک گرتووکانی بشەکێتەوە. بە هیوای ئەو رۆژە

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد