b_300_220_16777215_00_images_supas.jpgیه‌كێك له‌ بە ئازارترین دەردی ژیانی تاراوگەنشینی لە دەستدانی خۆشەویستانە و بە تایبەت دایک و باب، کە بە هیچ جۆر قەرەبوو ناکرێتەوە، غەمی لە دەستدانی دایکی خۆشەویستم بۆ ئێمە کۆستێکی

زۆر گەورە و گران بوو، بەڵام هاودەردی و هاوخەمی بەربڵاوی ئێوە ئازیزان و خۆشەویستانمان بوو بە مایەی ئارامی و سوکنایی بەخشی دڵەکانمان و لە غەم و پەژارەی ئێمەی کەم کردەوە. هەر بۆیە بە پێویستمان زانی لە ڕێگای ئەم نوسینەوە سپاس و پێزانیینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو بەرێزانە بکەین کە لە مەراسیمی بە خاکسپاردن و پرسەکەمان لە شاری سەردەشت و تۆرکوی فینلاند لە نیزیکەوە لە گەڵمان بوون و زەحمەتەکانی ئەو کۆستە گەورەیان لە سەر شانی خۆیان دانا .
هەروەها سپاس و پێزانین بۆ یەکە بە یەکەی هەموو ئەو ئازیزانەی کە بە بەشداری لە کۆری پرسەکەمان یان لە ڕێگای تەلەفون و پەیام و نوسینی کامێنت هاودەردیان لە گەل کردین و غەمەکانیان لە گەڵ بەش کردین. بۆیە دڵنیاین تا ئەو کاتەی دۆست و رەفیقی وەک ئێوە شەریکی خەم و پەژارە و بەشداری ماتەمینمان بن هێز و توانامان بۆ درێژەدان بە ژیان لە کەمی نادات و تەنانەت وزە و ئومێدی زیاترمان پێ دەبەخشێ، بۆیە هیوادارم ئەمەگناسی و سپاس و پێزانینی ئێمە بنەماڵەی فەقێ نەبی قەبوڵ بفەرموون، بەو هیوایە ئێمە لە خۆشی و شادی ئێوەی خۆشەویستدا بەشدار بین ، دووبار سپاس بۆ هادەردی و هاوغەمیتان و هەموو زەحمەتەکانتان .
بە حورمەتەوە : برای بچوکتان حامید فەقێ نەبی .

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد