b_300_220_16777215_00_images_KOMALAYATI_mriem_hefidi.jpgبەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە دایکی خۆشەویستم دایکە مریەم خوشکی حاجى محەممەدی قوڵە سوێرێ و دایکی شەهید رئؤفی حەفیدی و حاجی مەلا رحیم و مەلا محەممەد و

مەلا شێخ ئەحمەد لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە ڕێکەوتی ٢٣ ـ ١٢ ـ ٢٠١٥ لە شاری سەردەشت بە هۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
دایە مریەم ژنێکی ڕووخۆش و ماندوویینەناس و دڵفراوان و خۆشەویست بوو، لە سەردەمی ڕاپەرینی ساڵەکانی ٤٧ و ٤٦ ی هەتاوی دا یارمەتیدەری کوڕی پێشمەرگەی و هەموو تێکۆشەرانی ئەو سەردەم بووە و دوای راپەرینی گەلانی ئێرانیش یەکێک لەو ژنە تێکۆشەرانەی ناوچە بووە کە هەمیشە پشتیوانی سەرەکی هێزی پێشمەرگە کوردستان و بە تایبەت هێزی گیارەنگ لەو ناوچەیە بووە. دایە مریەم ژنێکی بە مشوور و جێگای ڕیزی گشت لایەک بوو و خەڵکی خۆشدەویست و خەڵکیش ڕێزیان بۆ دایە مریەم هەبوو و خۆشیان دەویست.
بەداخەوە سرووشتی ژیان وایە هەموو کەس ڕۆژێک دەبێ ژیان بەجێ بێڵێ و ئەوەش کەم و زۆر یەکێک لە یاساکانی ژیانی هەموو مرۆڤێکە.
بەو بۆنەوە ڕادەگەیێنین کە ئێمە وەک بنەماڵەی حەفیدی لە سوئێد لەبەر پشووی سەری ساڵ و هەروەها پێشگرتن لە ڕووداوی هاتووچۆ کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی ڕەسمی دانانێین و دۆستان دەتوانن لە ڕێگای تەلەفوونەوە هاوخەمی خۆیان دەر ببرن و لە ماڵەوەش لە خزمەت ئەو کەسانە دایین کە سەردانمان دەکەن.
٠٠٤٦٥٨٦٣٢٥٥٨
٠٠٤٦٧٣٨٩٩١٩٨٥
بنەماڵەی سیروان حەفیدی
سوپاس بۆ هەموو لایەک.

بە بۆنەی کٶچی دوایی دایە مریەم لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا سیروان و هەموو بنەماڵەی حەفیدی و بنەماڵەی حاجی محەممەدی قوڵەسوێروێ و هەموو خزمان بە گشتی لە سوئێد و دانمارک و نێوخۆی وڵات دەکەم و هیوادارم کە دوایین خەمی بنەماڵەی بەریزیان بێ و ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد