mahmodxas4.jpgبە بۆنەی شەهیدکرانی باوکی خۆشەویستمان ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێ و هاوڕێبازانی باوکمان، خزم و دۆست و ئاشنایانی بەڕێز، کەسایەتی سیاسی و حیزبی، لە ڕێگای دوور و نزیکەوە

لە وەڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و لە کوردستانەوە، سەرەخۆشی و هاودەردیان لەگەڵ کردووین و خەم و کۆستی لەدەستدانی لەناکاوی باوکی ئازیزمان لەسەر شان کەم کردووین.
هەروەها سپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەموو ئەو خزم و دۆست و بەڕێزانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی و هاودەردیان لەگەڵ بنەماڵە و خزمانمان لە ناوخۆی کوردستان کردووە.
هاوڕێ و ئازیز و خزمانێکی زۆر تا ئێستاش بە پەرۆشەوە هاودەردیمان دەکەن هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی وڵات. بۆیە سپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانە دەردەبڕین کە لەو ماوەیەدا لەگەڵمان بوون و هاودەردیان کردووین. کەیسی قەزایی باوکی خۆشەویستمان تائێستاش لەبەر دەستی پۆلیس دایە و هیوادارین بە زووترین کات بکوژ یان بکوژانی باوکمان پەیدا بکرێن و بخرێنە بەردەم دادگا و بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.
جارێکی دیکەش لە ناخی دڵمانەوە سوپاسی گشت لایەک دەکەین.
بنەماڵەی نەمر مەحموود خاس

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.