hemid_aziz.jpgلە عەشقدا بەرژەوەندی نی یە ئەگەر هەبوو عەشق نی یە . لەعەشقدا بێ ئومێدی نی یە شەیدابوون و هۆگریی و میهرەبانیی و جوانیی و وەفاو خەونی سپی هەیە . لەعەشقدا ئازار هەیە تیمار هەیە بۆیە جوانە هیوا هەیە لەعەشقدا چاوەڕوانی هەیە

بۆیە چێژبینین هەیە غەمگینیی هەیە کەچی بەختەوەریی هەیە .
مرۆڤە عاشقەکان ڕاستگۆن ئاواتیان هەیە گەشبینیی و سبەینێی جوانتریان هەیە مرۆڤە عاشقە ڕاستەقینەکان سوڵتانیی بەختەوەریین و مرۆڤە ڕاستگۆکانیش عاشقن بۆیە لەهیچ کاتێکدا عەشق درۆو بەرژەوەندی تێدا نی یە بەدڵنیایی یەوە درۆزنەکان عاشق نابن . لەعەشقدا درۆو بەرژەوەندی نی یە ئەو کەسانەی عەشقی پارەو دەسەڵاتن درۆ دەکەن بۆیە کەعەشقی سامان و ماڵی دونیا بوویت خەریکی درۆ کردن دەبیت بۆیە ئەوانەی بەڕاستی کارێک دەکەن ژیان و مرۆڤ و دەوروبەریان خۆش دەوێت بۆیە عەشقی خاک ونیشتمان ڕاستگۆیی یە وەکو عەشقی دایک وایە .
هەموو کەسێکی باش و هۆشمەندو ڕۆشنفکر بەختەوەریی میوانیی هەمیشەیی یەتی بۆیە ئەو کەسانەی کەخاوەن مەعریفەو ئەزمونی ژیانن خراپە ناکەن و هەوڵی چاکەش دەدەن مرۆڤیش کەهاوڕێی باشە بوو گوڵ دەڕوێنێ بێستانی بەختەوەریی دەدورێتەوە .
کەسی خراپ و دەرون نەخۆش مرۆڤی بێ وەفاو سپڵە ئەو کەسەیە کەهەمیشە دۆستایەتی لەگەڵ نەیارەکانتدا دەکات بەمەش ڕقێکی گەورەی دەرونیی خۆی پشو پێ دەدات تۆ ناڕەحەت دەکات بۆ ئەوەی خۆی دڵخۆش بێت بەدڵنیایی یەوە کارێکی زۆر خراپ و نەگریسە ناهۆشیاری ئەو کەسە دەردەخات و لەدوایشدا پەشیمانی دەبینێت بۆیە هەموو کارێکی خراپ کەئازاریی مرۆڤەکان دەدات نەفرەتی لێ بکەن و دوربن لێی چونکە کاری ڕەش و بەدە کەخراپە دەچێنی بەدڵنیایی یەوە پەشیمانی دەدوریەوە .
هاودەمێ فەرمووی : ئازار هەر ئازار نی یە جیاوازی هەیە لەنێوانیاندا بۆیە ژان و ئێشی مرۆڤی نامیهرەبان و بێ وەفا سەرتۆپکی ئازارەکانە .
لەبەشی دوانزەیەمینی سوڵتانی بەختەوەرییدا بۆ بیرهێنانەوەی خوێنەرو چێژیش لەگۆڕانکاری ئەم شێوە نوسینە وەربگرین هەندێک لەسەرە قەڵەمە کۆنەکانی خۆم دەنوسمەوە بەوهیوایەی دڵ و مێشکی خوێنەرە بەڕێزەکانم ڕازی بکات :
* هەندێک لەڕەوشت و سیفەتە جوانەکانی ئاژەڵان دەگمەن و گرانبەهان بەداخەوە نەگەیشتونەتە ڕۆحی هەندێک لەمرۆڤەکان .

* دایڤید هیوم ١٧٧٦ / ١٧١١ دەڵێت عەقڵ کۆیلەی خواستەکانە تەنها لەبیرکاریدا نەبێت .
* مرۆڤبوونیی ... !!! .
مرۆڤبوونیی مەزنترین پلەی مرۆییمانە بۆیە سەروەت و سامان و هێزو مادەو گەورەیی نی یە تەنها چەند هەستێکی ئینسانیی جوانە ... !!! .
* نیو هێندەی سەگێک بەوەفا بویتایە هەتا مردن چاوەڕوانت دەبووم .
* ئەوەندەی مرۆڤەکان هەڵپەی پڕکردنی گیرفان و گەدەیانە نیو ئەوەندە خەمی عەقڵ و مەعریفەیان بوایە مرۆڤایەتی زیاتر ئاسودەو ئەهوەن و بەختەوەرتر دەبوو .
* قسە کردن یان گفتوگۆ بەهێمنی و بێ دەنگیی بەڵگەی ڕۆشنفکری و مرۆڤبوونیمانە دەنگی بەرزیش لەشوێنە گشتی یەکاندا پێچەوانەکەی ڕاستە .
* ئێمە کردومانە بەعادەت لەدانیشتنەکاندا تەنها باسی خراپەو هەڵەی دۆستەکانمان دەکەین بالەمەودوا بگەڕێین بۆ باشەو جوانیەکانیان بۆیە هیچ مرۆڤێک زۆر خراپ نی یە .
* زۆر جوانە کەمرۆڤەکان لەڕۆیشتندا سەیری بەرپێی خۆیان بکەن و ئەم لاو لاو ئاوڕ بۆ دواوە نەدەنەوە ئەوە نمایشێکی جوانە تەنها بیر لەخۆت بکەرەوەو بەردەمی خۆت ببینیت بۆیە ساویلکەکانن خۆیان نابینن تەنها تۆ نەبێت زۆرجار بەدەما دەکەون یان لەعەقڵ و بیرا دوادەکەون چونکە لەو کاتەی سەیری تۆ دەکەن تۆ دەبینن خۆیان بیردەچێتەوەو نامێنن . ئەمانە هەمووی ئەگەر جێ بەجێ بوو بەختەوەریی تەواومان پێ دەبەخشێت دەبینە خاوەنی مەعریفەیەکی زۆرو دەبینە ئەو کەسەی کەدەبێتە سوڵتانی بەختەوەریی ... !!! .
حەمید عەزیز

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.