b_300_220_16777215_00_images_KOMALAYATI_coronavirus.jpgنوێترین و گرینگترین ڕاسپاردەی ڕێکخراوی WHO ( ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ) بۆ بەرگری و پێشگیری لە نەخۆشی و ویروسی کۆڕۆنا:

١ ـ کەسانێک کە پێستی لە شیان ساخ و پتەوە، ویروسی کۆڕۆنا ناتوانێ لە پێستی لەشی تێپەڕ بێ و ئەم ویرووسە تا دە خولەک لە سەر پێست بە زیندوویی دەمێنێتەوە، کەوایە ئەگەر دەستکێشتان لە دەست دا نییە هیچ خۆتان سەخڵەت مەکەن، تەنیا هەوڵ بدەن دەست لە دەم و چاو و لووتتان نەدەن.

٢ ـ ویروسی کۆڕۆنا لە سەر پارچە ٦ تا ١٢ کاتژمێر و لە سەر ئاسنەواڵە ١٢ تا ٢٠ کاتژمێر و لە سەر کەرەسە ئیستیلی‌یەکان تا ٢٠ ڕۆژ بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

٣ ـ ویروسی کۆڕۆنا دەتوانێ تا ٦٠ دەرجەی سانتیگراد زیندوو بمێنێتەوە، بەڵام لە گەرمای ٣٠ دەرجەی سانتیگراد بۆ سەرەوە لە نێو دەچێ، بۆیە باشتر وایە بۆ شۆردنی کەل و پەل و پاک و خاوێنی بە گشتی لە ئاوی گەرم کەڵک وەر بگرن.

٤ ـ ویروسی کۆڕۆنا بە ئاوی گەرم و ماددە خاوێنکەرەوەکان لە نێو دەچێ.

٥ ـ جل‌و بەرگەکانتان لە ژێر ڕووناکی و گەرمی خۆرەتاو و یا شوفاژ و گەرم کەرەوەکانی دیکە ئیشک بکەنەوە.

٦ ـ بە ئاوی گەرم خۆتان بشۆن و یا حەمام بکەن.

٧ ـ بە هیچ شێوەیەک ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخۆن، لە ئاوی گەرم ( چای گەرم، قاوەی گەرم، خواردنەوە گەرمەکان) کەڵک وەر بگرن.

٨ ـ شوێنی کۆبوونەوەی ئەم ویرووسە، نێو لووتە، هەر بۆیە پێویستە بەردەوام لووتتان بە ئاوی گەرم بشۆن.

٩ ـ ئەگەر دەستتان بە ئاوی گەرم ڕاناگا، هەوڵ بدەن بنێشت بجوون بۆ ئەوەی بەردەوام زار و دەم و گەروتان تەڕ بێ.

١٠ ـ پێویستە شوێنی ژیانتان هەواکێشی هەبێ و هەوای ژوورەوەتان بچێتە دەر.

١١ ـ پێویستە کە ڕۆژانە چەندجار بۆ ماوی ١١ تا ١٥ چرکە هەناسەتان ڕابگرن و دواتر هەناسەتان بەربدەن، ئەگەر دوای هەناسە بەردان، تووشی کۆخە و یا تەنگە نەفەسی بوون، پێویستە کە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندرووستی دەورەبەری خۆتان بکەن.

مەهێڵن تووشی تەنگە نەفەسی ببن و دواتر سەردانی دوکتور بکەن ، چوونکە ڕەنگ بێ بۆ چارەسەر کردن درەنگ ببێ.

١٢ ـ ئەگەر ناچارن بچنە دەرەوەی ماڵەوەتان ( مووچەخۆر، کرێکار و یا دووکاندار .... ) ن.

یەکەم مەودای نێوان خۆتان و ئەو کەسەی سەردانتان دەکا با یەک و نیو میتر بێ.

دووهەم: بە هۆی ئەوە کە ویروسی کڕۆنا بە نیسبەت ویرووسەکانی دیکە قورسترە ( مەودای ٤٠٠ تا ٥٠٠ نانومیتر) بەر دەبێتەوە سەر عەرز ، هەر بۆیە کەوشەکانتان هەڵگری ئەو ویرووسەن و بە هیچ شێوەیەک مەیان بەنە ژووری ماڵەکەتان.

١٣ ـ لە کاتی پشمین دا، تا ئەو جێیەی ئیمکان هەیە و بۆتان دەکرێ لە خەڵک دوور ڕابوەستن، یا بە تووندی و بە دەسرە و یا هەر شتێکی خاوێن کە لەبەر دەستتان دایە، دەم و لووتان بگرن.

بۆ ئەوەی ویرووسەکە بڵاو نەبێتەوە باشتر وایە بۆ ماوەی چەند چرکەیەک دەم و لووتان بەر نەدەن تا تەڕایی و ئاوی دەم و لووتتان دەسرەکە هەڵیدەمژێ.

١٤ ـ بە هۆی گەورە بوونی ئەو ویرووسە، هەر جۆرە ماسکێک دەتوانێ پێشگیری لەو ویرووسە بکا بۆ نموونە ( ماسکی پارچەیی، نیوە پارچەیی و یا دەسرەی ئاسایی و یا دەسرەی کاغەزی و ... ) بە مەرجێک ئەوانە ئیشک بن، واتە بەردەوام دەبێ ئەو ماسکەی کەڵکی لێ وەردەگری بیگۆڕی و تەڕ نەبێ.

١٥ ـ هیچ پێویست نییە هەموو ئەو جل‌و بەرگانەی دەیانپۆشین لەگەڵ هاتنەوەمان بیان شۆرین، بەڵکوو بۆ پێشگیری و تەشەنە نەکردنی ئەو ویرووسە، بە هەڵخستنی جل‌و بەرگەکان لە سەر کەرەسەی گەرمی وەک شۆفاژ و گەرم کەروەکانی دیکە و یا گەرمای خۆرەتاو جلکەکان پاک دەبنەوە.

١٦ ـ دوای دەست شتن، کاتێک ناچینە شوێنە گیرۆدەبووەکان، پێویستە کە دەستەکانمان چەور بکەین بۆ ئەوەی دەستەکانمان تووشی ئیشک بوون نەبن.

بە هیوای ئەوە کەس تووشی ئەو نەخۆشی‌یە نەبێ و چارەسەری ئەو نەخۆشیەش زۆر نەخایێنێ.

وەرگێرانی حەمەرەسووڵ کەریمی