jwanro_weledbegi.jpgوەڵاتی سوئێد یەکێک لەو وڵاتانەیە کە پەنابەرێکی زۆری لە هەموو نەتەوەکان لێدەژی و یەکێک لەو نەتەوانەش نەتەوەی کوردە، رێژەی خوێندکاران بە گشتی و خوێندکارانی کورد بە تایبەتی لە خوێندنگا جیاجیاکانی سوئێد کە خەریکی خوێندن و خۆ پێگەیاندن

لە بوارە جیاجیاکان دا زۆرە و ئەوەش بۆ داهاتووی گەنجەکان و داهاتووی وڵاتەکەمان وەک دیاریێکی بەنرخە بۆ کۆمەڵگای کوردستان.

ساڵانە کۆمەڵە گەنجێک بە رێژەی جۆراوجۆر دەتوانن قۆناخەکانی خوێندن ببرن و لە نێو ئەوان دا کۆمەڵە گەنجێکی‌تر بە رێژەی بەرزترەوە دەگەنە پلە بەرزەکان. ئەمساڵ لە ولاتی سوئێد لاوێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی جوانرۆ ولدبێگی لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٨ ی زائینی و دانیشتووی شاری یۆتۆبۆری سوئێد لە سمیناری نێونەتەوەی زانستی پزیشکی کە لە ڕێکەوتی ١٤ ـ ١١ ـ ٢٠١٣ بەرێوەچوو وەک خوێندکاری نموونەیی لە بواری ددانپزشکی دا لە یۆتۆبۆری و سوئێد هەڵبژێردرا.

شایانی باسە کە کاک جوانرۆ ولدبێگی لە باوەش و ئامێزی بنەماڵەیەکی شۆرشگێر و نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، دایک و باوکی جوانرۆ ساڵانێکی زۆر پێشمەرگە بوون و باشترین کاتەکانی ژیانی خۆیان لە ڕێگای وەدیهێنانی ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات دا لە ڕۆژهەڵات تێپەر کردووە و جێگە و پێگەی تایبەت بە خۆیان لە شۆرش و بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەبووە و کاک محەممەد ولدبێگی کەسایەتی دیاری سیاسی نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و هەنووکەش وەک چالاکوانی سیاسی لە کۆمەڵگای سوئێد دا چاوی لێ دەکرێ.

وێرای پیرۆزبایی گەرم لە کاک جوانرۆ ولدبێگی هیوادارین کە لاوانی کورد لە بوارە جۆراجۆرەکانی خوێندن دا بگەنە لووتکەی سەرکەوتن و هەروەها زانست و عیلم بە دیاری بۆ گەلەکەمان بهێنن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.