giaband_piroti.jpgبەداخ و پەژارەوە بە هەموو خزم و دوستان و هاورێیان رادەگەیەنین کە رۆژی هەینی ریکەوتی ٠٦ ـ ١٢ ـ ٢٠١٣ گیابەند پیرۆتی کچی پێشمەرگەی دێرینی  کۆمەڵە مام حوسێن پیرۆتی لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و بەو کۆچە کوت و پڕەی دڵی هەموو لایەکی تاساند و خەفەتبار کرد.

 بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێزی مام حوسێن ئەکەین و خۆمان بە هاوخەم و شەریکی غەمیان ئەزانین .

 بەو بۆنەوە کۆرێکی پرسە و سەرەخوشی لە شاری لینشۆپینگ پێکدێ.

کات: روژی یەکشەممە ریکەوتی ٠٨ ـ ١٢ ـ ٢٠١٣

کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ١٨:٠٠

شوێن:  Skäggetorpsgatan 6 لە شاری Linköping لینشۆپینگ بەرێوە دەچێت.           

تێ‌بینی: لە داهاتوودا لە کات و شوێنی بە خاکسپاردنی خاتوونی جوانەمەرگ گیابەند پیرۆتی ئاگادارتان دەکەینەوە.

لە گەڵ رێزماندا

هاورێیانی مام حوسێن پیرۆتی

بو زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەو ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە

حاجی 0705884141

حەممەد0707884090


 بە بۆنەی کۆچی لەنەکاوی خاتوو گیابەند پیرۆتی کچی تێکۆشەران مام حوسێن  پیرۆتی و خاتوو حەلیمە لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی لەو بنەماڵە تیكۆشەر و ڕەنجدەرە و هەموو خزم و دۆستان و ئاشنایان لە ناوخۆی و وڵات و لە دەرەوەی وڵات دەکەم و هیوادارم کە کۆچکردووش هەردەم ڕووحی شاد بێ و لە دڵان دا زیندوو بمێنێتەوە.

حەمەرەسووڵ کەریمی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد