gol_serexoshi.jpgهەروەک ئاگادار بوون کاک ڕەحمان حەدداد وەک کەسێکی خۆشەویستی بنەماڵەکەمان بەداخەوە بە هۆی ڕاوەستانی دڵ لە حەوتووی ڕابردوو دا کۆچی دوایی کرد و ئەو کۆچەش بوو بە هۆی ئەوە کە هەموو

ئەندامانی بنەماڵەکەمان خەمبار و بەپەرۆش بین بۆ لەدەستدانی کاکە ڕەحمان.

دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، دۆستان و ئاشنایان و خزمان و ئەندامانی بنەماڵەکەمان و بە تایبەت خەڵکی شاری سەردەشت و دەوربەری بە شێوەی جۆراوجۆر لە ڕێگای ئێمیل، فەیسبووک، b_300_220_16777215_00_images_rahman_haddad.jpgتەلەفوون و هەروەها بە سەردان لە کۆری پرسە و سەرەخۆشی و بە خاکسپاردنی کاکە ڕەحمان دا لە کوردستان و سوئێد و نۆروێژ بە گەرمی بەشداریان کرد. شەپۆلی هاوخەمی و هاودەردی بە ڕادەیەک زۆر بوو کە باری قورسی لە دەستدانی کاکە ڕەحمانیان لەگەڵ بەش کردین و نەیان هێشت ئەم کۆستە گەورە بە تەنیا لە سەر شانی ئێمە بێ.

ئێمە وەک بنەماڵەی حەدداد بە گشتی ڕێز و سوپاسی خۆمان بۆ هەموو ئەو کەسانە دەر دەبرین کە هەر لەیەکەم چرکەکانەوە تا کۆتایی لەگەڵمان بوون، هەر بۆیە لە ناخی دڵمانەوە ڕێز و قەدرزانی خۆمان بۆ گشت لایەک دەردەبرین و ئاواتەخوازین کە ئێمە لە شادی و خۆشی ئێوە ئازیزان دا بەشداری بکەین و ئێوەی ئازیز تەمەن درێژ بن.

لەگەڵ ڕێز و وەفا و خۆشەویستی

بنەماڵەی حەدداد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.