gol_serexoshi.jpgپاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی رەحمەتی سەید سەنعان پێغەمبەرنژاد لە کوردستان و سایتەکانی پێشمەرگە و خاکەلێوە و گیارەنگ و دانانی پرسە و سەرەخۆشی لە مەهابادو نۆروێژ بەدەیان ماشێن خەڵک

لە رێگای دوور و نزیکەوە هاتن و لە پرسەکەدا بەشدار بوون.

دۆستان و خزمان بە ناردنی پەیام و برووسکە بە تەلەیفوون لە گەڵمان هاوخەم بوون . ئێمە بنەماڵە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو سەیدسەنعان پڕ بەدڵ سوپاسی هەموو لایەک دەکەین بە بێ شک هاوخەمی و هاودەردیکردنی ئێوە بوو بە مایەی دڵخۆشی ئێمە و هەستمان کرد کە لەم خەمە قورسەدا بە تەنیا نین و پشت و پەنامان ئێوەن ، هەر بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی هەموو لایەک ، سایتە بەڕێزەکان ، کۆمیتەی حیزبی لە وڵاتی نۆروێژ دەکەین.

بنەماڵەکانی : سەید سەنعان پێغەمبەرنژاد سۆفی پێغەمبەرنژاد ئێران عەبدووڵا زادە حاجی رەسووڵی

 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سوپاسنامەی بنەماڵەی خالید سەرخۆش و شوکریەی هاوسەری

دوابەدوای کۆچی دوایی باوکی هاوسەرم محەممەدی عەوڵا شەمکەی وە هەروەها برای خۆشەویستم مام بایز نیشادە لە شاری  پیرانشار و گوندی گەزگەسک هەموومانی خەفەتبار و غەمناک و پەشێو کرد.

ئامێزی هاودەردی و هاوخەمی لە لایەن هاورێیان و دۆستان بۆ ئێمە کرایەوە و خەمی لە دەست دانی باوک و برای ئازیزمانیان لەگەڵ بەش کردین و نەیان هێشت کە ئەو خەمە گەورە بە تەنیا بکەوێتە سەرشانی ئێمە.

جێی خۆیەتی وەک ئەمەگداری سوپاسی هەمووی ئەو دۆست و ئاشنایانە بکەین بۆ ئەو هاودەردییە گەرم و برایانەیان و بە تایبەت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە کاتی بەخاکسپاردن و پرسە و سەرەخۆشی لە پیرانشار لە تەنیشت کەسووکاری ئێمە بوون ، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە تاراوگە سەردانیان کردین و یا بە تەلەفوون و ئێمەیل سەرەخۆشیان لێکردووین. بە هیوای ئەوە کە ئێمە لە خۆشی و شادی ئێوەدا بەشداری بکەین و چێدی لە هەندەران شاهیدی لە دەست دانی ئازیزان و خۆشەویاستانی خۆمان نەبین.

لە لایەن بنەماڵەی خالید سەرخۆش و شوکریەی هاوسەری لە سوئێد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.