دوای هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی دەفیەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پلنۆمی نۆهەمی ئەم حیزبە بەداخەوە ١٤ کەس لە کادر و پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە
کە شەش کەسیان ئەندامی ڕێبەری حدک بوون شەهید بوون، لە نێو ئەواندا کادری بەرجەستە و پێشمەرگەی خۆنەویستی دەیان ساڵ خزمەتی تێدا بوو، لە ماوەی نزیک بە دوو مانگی ڕابردوو دا لە ڕیگای کوردکاناڵەوە ژیاننامە و وێنە و وتە بەنرخەکانی بەشێک لەو شەهیدانە بڵاو کراوەتەوە.
کاک ڕەحمان نەقشی لە نامیلکەیەک دا ژیاننامەی ئەو ١٤ شەهیدە پایەبەرزەی گەلەکەمانی کۆکردۆتەوە و لە لینکی خوارەوە دەتوانن بیخوێننەوە.
بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی ئەم نامیلکەیە لەسەر ئەم نووسینە چرکە بکەن.