shehid melaaware3هەروەک ئاگادارن مێژووی پڕ هەوراز و نشێوی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ماوەی ٦٨ ساڵی رابردوو دا، پڕ لە شانازی و سەرەکەوتن و هاوکات پڕ لە کارەساتی دڵتەزێن. چ سەرکەوتنەکان و چ کارەساتەکان، ڕازێنەرەوەی یەکە بەیەکەی ئەو مێژووەن و شایەتی ئەوە دەدە

ن کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گستی و حیزبی دیوکراتی کوردستان بە تایبەتی، هیچ کات لە بەرامبەر ناحەقی و زوڵم و چەوسانەوە دا بێدەنگ نەبوون و تەنانەت لەو پێناوە دا سەری دەیان ڕۆڵەی ئەو گەلە کەوتووەتە سەر خاک.

بزووتنەوەی ساڵەکانی ١٣٤٦-١٣٤٧ی هەتاوی، یەکێک لە ئەستێرە هەرە پرشنگدارەکانی مێژووی حیزبی دیموکراتی کوردستانە. ئەو بزووتنەوەیە کە کۆمەڵێک لە شٶڕشگێڕە ڕاستەقینە و خۆ نەویستەکای ئەو سەردەمەی ڕێزەکانی حیزبی دیموکرات ڕێکیان خست، وڵامێکی خێرا بوو بۆ زوڵم و زۆر و بێدادی ئەو سەردەم کە حکومەتی حەمەڕەزاشای پەهلەوی دەرحەق بە ڕۆڵەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پەیڕوەی دەکرد. خۆ هەرچەند تەمەنی کەم بوو، بەڵام کاریگەری ئەو بزووتنەوە هێشتا بە سەر چین و توێژە ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕەکانی گەلەکەمانەوە ماوە و بێگومان ڕۆژێک دادێت کە ببیتەوە هەوێنی سەرهەڵدانەوەیەکی دیکە لە نەوعی خۆی.

لە ٤٥مین ساڵەوەگەڕی ئەو سەرهەڵدانە ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕانەیە دا دەیان نووسراوە و بابەت و لێکدانەوە لە لایەن نووسەر و ڕۆشنبیرانی گەلەکەمانەوە نووسران و بڵاو کرانەوە. بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری زیاتر و ئاشنا کردنی شۆڕشگێرانی ئێستا و نەوەکانی نوێی گەلەکەمان، بەرێز رەحمان نەقشی ئەرکی کۆکردنەوە ئەو نووسراوانەی لە دووتوێی نامیلەکەیەک دا گرتووەتە ئەستۆ، بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی ئەم نامیلکەیە دەتوانن لە سەر ئەم نووسینەی خوارەوە چرکە بکەن.

pdf فەرموون ئێرە چرکە بکەن.

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.