arm_pdk.jpgهێزی پێشمەرگەی دێموکرات، پێویستی بە پشتیوانی‌و هاوکاریی هەمە لایەنەی ئێوە هەیە
خەڵكی ئازادیخواز‌و پێشمەرگەپەروەری کوردستان!
گرنگیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بووژانەوەی تێکۆشان لە نێوخۆی وڵات‌و،

حوزووری هێزی پێشمەرگە‌و تێکۆشەرانی ئەم حیزبە لە ناوچە سنوورییەکان‌و لە قووڵایی ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان‌دا بۆ به‌رگری له‌ مافه‌ کانی ئێوه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌ حه‌ق ، هیوا‌و گەشبینییەکی زۆری لە دڵی ئیوەی پێشمەرگەپەروەر‌و ئازادیخواز‌دا پێک هێناوە. حیزبی دیموکراتی کوردستان هەر وەک بە کردەوەش نیشانی داوە، لێبڕاوە ئەم هیوایە بەهێز بکا‌و لە پێناوی چالاککردنەوەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە‌و پشتیوانی لە خۆراگریی خەڵکی کوردستان بەرامبەر ستەم‌و زۆرداریی هیزەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەر خۆی‌و کادرەکان‌و هێزی پێشمەرگە‌و سەرجەم تێکۆشەرانی ئەم حیزبە، جێبەجێ بکا. بەڵام ئەم بڕیارە گرنگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بێ پشتیوانیی هەمە لایەنەی خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان‌ودلسۆزانی ئەم حیزبە‌و هیزی پێشمەرگەی دیموکرات ، سەرکەوتوو نابێ.هەر بۆیە داوامان ئەوەیە ئێوەش بەپشتیوانی لە ڕۆلەکانی خۆتان‌و بە وەڕێخستنی شەپۆلێک لە یارمەتیی ماڵی بە حیزبەکەتان، بە پێشوازی چالاکبوونەوە و بووژانەوەی خەبات و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەوە وەرن.
کوردانی ڕۆژهەلاتیی دانیشتووی هەرێمی کوردستان!
لە چەند حەوتووی ڕابردوودا، ئێوە ئەندامان‌و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان‌و بەشێکی بەرچاوی کوردانی ڕۆژهەلاتیی دانیشتووی هەرێمی کوردستان، ئامادەییەکی شیاوی ڕێز‌و پێزانینتان بۆهاوکاریی هێزی پێشمەرگە لە خۆتان نیشان دا. کۆمیسیۆنی تەشکیلات، وێڕای راگەیاندنی سوپاس‌و پێزانینی خۆی بەرامبەر ئەو هاوکاری‌و پشتیوانییەتان، داواکار‌و چاوەڕوانە هەموو کۆمیتە حیزبییەکان لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لە گەڵ ئەم کۆمیسیۆنە، لە سەر پشتیوانی‌و هاوکاریی خۆیان لە گەڵ هیزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بن. پێوەندیی بە کوردانی ڕۆژهەڵاتیی دانیشتووی هەرێمی کوردستان‌و خەڵکی نەتەوەیی، نیشتمانپەروەر‌و بە هەڵویستی باشووری کوردستانەوە بگرن بۆ ئەوەی لە هەلومەرجی ئیستا‌دا، بە هاوکاری‌و یارمەتیی ماڵیی خۆیان، پشتیوانی هیزی پێشمەرگەی دیموکرات‌و گەشانەوە‌و بەرەوپێشچوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە نیوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بن.
ڕۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات!
دڵنیاین ئێوەی پەڕیوە‌و دوورکەوتە لە زێد‌و نیشتمان، وەک خەڵکی بندەست‌و زۆرلێکراوی نیشتمانەکەتان، بە خۆڕێکخستنەوە‌و چالاکبوونەوەی خوشک‌وبرا پێشمەرگەکانتان‌و حوزووریان لە قوولایی ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، دڵگەرم‌و هیوادارن. ئێوە زۆربەتان بە ژیانی پێشمەرگایەتی ئاشنان‌و دەزانن هێزی پێشمەرگە ئەگەر پۆشتە‌و پەرداخ بێ، چەندە ڕاپەڕ‌و توانای خۆڕاگری‌و دەسکردنەوەی دەچێتە سەر. دەزانن کە هەڵسووران‌و چالاکیی پێشمەرگە لە سەردەمی ئیستا‌دا، پێویستی بە کەرەستە‌و کەلوپەلی ئەمڕۆیی‌و مودێڕن هەیە. حیزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییانە، لە ئێوە چاوەڕوانیی هاوکاریی ماڵیی هەیە. ئیوە بە پشتیوانیی ماڵیی خۆتان لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، دەبنە بەشداری پڕۆسەی ژیاندنەوە‌و چالاککردنەوەی خەبات‌و خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانە لە نیوخۆی ڕۆژهەلاتی کوردستان. کۆمیتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات راسپێردراون پیوەندی بە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی حیزب‌و ئێوە ڕۆژهەلاتییەکانی دۆست‌و دڵسۆزی ئەم حیزبە لە ولاتانی خۆیان، بگرن‌و داوای هاوکاریی ماڵییان لێ بکەن. چاوەڕوانیی ئێمە ئەوەیە هیممەت بکەن‌و بە دەنگ بانگەوازی هاوکاریمانەوە بێن.
دۆستان‌و دلسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نێوخۆ‌و دەرەوەی وڵات!
دڵنیاین دەتانەوێ ستەم‌و زۆرداری‌و دەستدرێژی‌و تاوانەکانی هیزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لە گەڵ وڵامی شۆڕشگێڕانەی ڕۆڵەکانتان لە نێو هێزی پێشمەرگە‌و پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا بەرەو ڕوو بێ،
دڵنیاین پێتان خۆشە گیانی بەرگری‌و بەرخۆدان‌و ڕاوەستان بەرامبەر سەرکوت‌و زۆرداری لە نێو خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان دا، بە هێز بکەن‌و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئەوەندە نەتوانن دەستدرێژی بکەنە سەر گیان‌و کەرامەتی دانیشتوانی ئەو بەشەی کوردستان،
دڵنیاین لە گەڵ بەردەوامیی دەنگ‌و رەنگی خۆتان تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ دان بۆ ئەوەی زمانحاڵی خەباتی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، هەر وا ستەم‌و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دژی خەلکی کوردستان لەقاو بدا، بۆ ئەوەی هەواڵ و پەیامی سەنگەرە جۆراوجۆرەکانی تێکۆشانی ئازادیخوازانە بگەیەنێتە سەرانسەری کوردستان. مانەو‌ەو بەردەوامیی ئەم چرایەی یەکە یەکەی مالەکانتان، لە گرەوی یارمەتیی ماڵیی ئێوە بەو تەلەڤیزیۆنە دایە.
دڵنیاین خوازیاری ئەوەن حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئێوە دابێ‌و بزووتنەوەی نەتەوەیی و شۆڕشگێرانە لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بگەشێنێتەوە. هەمووی ئەوانە دێنە دی، ئەگەر ئیوەش ئەرکی خۆتان کە لە باری ماڵی‌و دابینکردنی پێویستییەکانی خەبات‌و تیکۆشان، یارمەتیدەر‌و پشتیوانمان بن. ڕۆڵە پێشمەرگەکانتان چاوەڕوانی هیممەتی ئێوەن.
لە ڕێگای پێوەندیگرتن بە کۆمیتە حیزبییەکان لە باشووری کوردستان‌‌و وڵاتانی جیهان، لە ڕێگای پێوەندیگرتن بە دەفتەری پێوەندییەکانی حیزب لە شارەکانی هەرێم، هەر وەها لە ڕێگای پیوەندیگرتن بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب‌و کوردکاناڵ، دەتوانن ڕێنوێنیی پێویست بۆ گەیاندنی یارمەتییەکانتان بە حیزبی دیموکراتی کوردستان وەربگرن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمیسیۆنی تەشکیلات
٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٤
١٢/٦/٢٠١٥

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.