nawendi_hyzb.jpgپەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بەڕێوەچونی پڕشکۆی ئاهەنگەکانی نەورۆز
خەڵکی تێکۆشەرو نیشتمانپەروەری کوردستان

هەروەک لای هەمووان ئاشکرایە نەورۆز نوێبوونەوەی ساڵ و کۆتایی هاتن بەوەرزی سەرماو سەخڵەتە ودەستپێکی ژیانێکی نوێیە بۆ مرۆڤ وگیانلەبەران ودار وکەژوچیا ، بەڵام بۆ ئیمەی کوردستانیان نەورۆز هێمای رۆژی هەستانەوەیە و رۆژی سەرکەوتنی خۆری ئازادییە بەسەر بەستەڵەکی ژێر دەستەیی و زۆرداریدا .
لە کوردستانی ژێر دەستی ئیستبدادی کۆماری ئیسلامی ئەوساڵیش نەورۆز بوو بە هەوینی تەبایی و برایەتی نەتەوەیی ، خەڵکی کوردستان بە هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگاوە وبێ لە بەر چاو گرتنی ناوچەو بیر وباوەر وئائین ومەزهەبی جیاواز بە پیر بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانەوە هاتن و نیشانیان دا کە خەڵکی کوردستان وحیزبەکان لێک جیا نین. وەک لە شەش مانگی رابردووشدا خەڵکی کوردستان دوو جار (٢١ی خەرمانان ١٣٩٧و رێورەسمەکانی نەورۆزی ١٣٩٨) سەلماندیان کە سیاسەتی کوشتن و ئیعدام وزیندانی کردن لە ماوەی چل ساڵی رابردوو دا کە لە لایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خەڵکی کوردستان بەرێوەچوون ، نەیتوانیووە بە سەر ئیرادەی نەتەوایەتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا زاڵ بێ وخەڵک و حیزبەکان لە یەکتر داببرێ .

b_300_220_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_semai_azadi.jpgخەڵکی بە ئیرادەوماندوونەناسی کوردستان
لە ئاھەنگەکانی نەورۆزدا لە شار و دیھات، لە شەقام و کۆڵان و شاخ و مەزرا سەلماندتان کە چ ھێزێکی بەرین و چ شەوقێکی گەورە بۆ ڕزگاریی نیشتمان لە ناختاندا بوونی ھەیە. ئێوە یەکگرتوانە سەمای ئازادیتان نواند و بە جامانە و هەوری و گوڵی سور چاوی داگیرکەرانتان کوێر کرد. نەورۆزی ئەوساڵ ھەر ئاھەنگی خۆشی و شادی نەبوو، بەڵکوو نومایشی گەورەی ھێزی گەل و کوردستان بوو کە سەرەڕای ھەڕەشە و زەبر و زەنگی ریژیم و ھێنانی ھێزی نیزامی بۆ شار و شەقام و سنورەکان، ئێوە توانیتان ئاھەنگی نەورۆز گەورەتر و بە پانتایی ھەموو کوردستان بە شکۆوە بەڕێوە بەرن.

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای دەستخۆشی لە بوێریتان، ئەو سەرکەوتنە مەزنەتان لێ پیرۆزبایی دەكات. نیشانتان دا کە پێشەنگن له شۆڕش و وەستانەوە بەرانبەر بە زوڵمی زاڵم. ئێوە سەلماندتان بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان پێشەنگه لە شێوازی خەباتی مەدەنی . ئێمەش وەک ناوەندی ھاوکاری حیزبەکان بەڵێنتان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە کە لەو ساڵدا ھەنگاوی گەورەتر بەرەو یەکگرتویی و یەکدەنگی ھەڵبگرین.

بێگومان بە دەنگەوە ھاتن و جۆش و خرۆش و ئاواتی ئێوە بۆ یەکریزی بێ وڵام ناھێڵینەوە و ھەموو ھەوڵەکانمان لەو بوارەدا چڕ دەکەینەوە.

مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرکەوتوو بێ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.