b_300_220_16777215_00_images_BAYANNAMA-RAGAYANDRAW_arm-pdk.jpgڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٠ی زایینی بەرانبەر بە ٢٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی هێرشکرایە سەر بارەگای پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە بەغدا و

لەو هێرشەدا بارەگای پارتی دێموکراتی کوردستان و ئاڵای کوردستان سووتێندران و بێڕیزی بە ئاڵای کوردستان کرا.
عێراقی ئەمڕۆ، لە ڕوانگەی سیاسی و دەستوورییەوە بەرهەمی تەوافوقی هەردوونەتەوەی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی ترە و هێماکانی هەرکام لەو نەتەوانە و دامەزراوەکانی ئەوان هەر لەسەر ئەو بنەمایە پارێزراو و جێگەی ڕێزن.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بێڕیزی بە هێماکانی هەر نەتەوەیەک و هێرش بۆ سەر نوێنەرایەتی هەر لایەنێکی پابەند بە عورفی نێودەوڵەتی بە کارێکی ناشارستانی و بە پێچەوانەی ڕووحی لێک تێگەیشتن و ڕێزی بەرانبەر دەزانێ کە بۆ وڵاتێکی وەک عێراق کە بە هەلومەرجێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ، پێویستەترە و لە هەمانکاتدا سووتاندن و بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان ئەویش لە شوێنێکی وەک پێتەختی وڵات بە کردەوەیەکی ناشارستانی دەزانین.
هەر لەو کاتەدا هیوادارین کە کار و کردەوەی لایەنە توندڕۆکان کار نەکاتە سەر ڕووحی لێک حاڵیبوون و لێک تێگەیشتن و هاوکاریی بەغدا و هەولێر بۆ ئیدارەی هاوبەشی عێراق.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
١٨ ئۆکتۆبێری ٢٠٢٠ی زایینی
٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد