microfonهه‌فپه‌یڤین ده‌گه‌ڵ به‌ریز خاتوو شلێر باپیری رۆژنامه‌ نووس و چالاکی بواری مافه‌کانی ژنان به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس. ئاماده‌ کردنی : ره‌حمان نه‌قشی

:: پرسیار :تکایه‌ خۆتان بناسێنن و بفه‌رموون که‌ له‌ کەیه‌وه‌ تێکه‌ڵ به‌ خه‌بات و چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون؟

:: شلێر باپیری : من "شلێر باپیری" رۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافەکانی ژنانم، لیسانسم لە راگەیاندن هەیە. لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە زۆرتر تێکەڵ بە خەبات بۆ گەیشن بە یەکسانی ژن و پیاو بووم، پێشتر چەند جار وتارم لەبارەی کێشە و پرسەکانی ژن وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی، بەڵام لە چوارچێوەیەکی بچووک بووە، لە دوای ٢٠٠٥ەوە بە شێوەیەکی فراوان دەستم بە چالاکی لەم بوارە کردووە و تا ئێستا بەردەوامم و هەوڵەکانیشـم لەگەڵ یەکسانیخوازان تا گەیشتن بە یەکسانی ژن و پیاو زیاتر دەکەم.

:: پرسیار :پرسی ژن لە ئەمرۆی کۆمەڵی کوردەواریدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

:: شلێر باپیری : سەرەتا پێم خۆشە ئاماژەیەکی کورت بە پرسی ژن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بکەم، سەرجەم پێشكەوتنەكانی وڵاتان و كۆمەڵگەكان لە بەرژەوەندیی ژناندان، هەر لە كرانەوەی سیاسی و بەشداری پێكردنی وەك هەر تاكێكی ئاسایی لە كاروبار و پرۆسەكانی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتیدا. لە ئاستی كوردستانیشدا بێ گومان گۆڕانكارییەكانی وڵاتان ئێستە خێرا دەگاتە وڵاتانی تر كە ئەویش هەر دووبارە خزمەت بە پرسی ژن دەكات تا ئەو رەگەزە دابڕاوە بۆ ناو ژیانی یەكسانی لەگەڵ پیاو بگەڕێنێتەوە.

لە كوردستان هەوڵی زۆر لە ئارادایە تا ژن زووتر لە زۆربەی وڵاتانی تری ناوچەكە بگاتە ئاستی شیاوی خۆی، بەڵام ئەگەر بە كەمی هەست بە پێشكەوتنی دەكەین یان هەندێكجار كۆمەڵە رووداو و كارەساتی پەیوەست بە پێشێلی مافی ژنان هەر لە كوشتن و ئازار و شتی دیكەی لەو شێوە دەبینین دەبێ بزانین كە بە هەزاران ساڵە یاسایەك بەسەر كۆمەڵگەی كوردیدا زاڵ بووە كە بڕوای بە ژن و مافەكانی هەر نەبووە، بۆیە زۆر ئاسایییە كە وەرچەرخان لەو پرسەدا ئەگەر زیاتر لە هەوڵەكانی ئێستەی پێویست بێ.

:: پرسیار :چ لە رێزی حیزبەکان دا بن و چ سەربەخۆ بن ئایا کار و چالاکی ژنان و رۆڵ و کارتێکەریان لە ناو حیزبە کوردیەکان چۆن هەڵدەسەنگێن؟

:: شلێر باپیری : ژنان لەو ناو حزبەکاندا هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم حزبانەوە بەشداریان کردووە و رۆلی خۆیان گێراوە، جا بە قوربانی دان بێ، بە خەبات بۆ نیشتمان بێ و لە هەمان کاتدا خەبات بۆ یەکسانی ژن و پیاو و بیسەلمێـنن کە ژنانیش هاوشانی پیاوان دەتوانن پێشمەرگە بن، دەتوانن بەرگری بکەن و دەتوانن لە زۆر هەلومەرجی سەختدا وەک پیاوان خۆ راگرن. لەو روانگەیەوە ژنان لە سەرەتاوە زۆرتر خەباتیان بۆ نیشتمان کردووە و کەمتر ئاوڕیان لە زوڵمانە داوەتەوە، بەڵام بەو مانایە نیە کە هەر کاری بۆ نەکراوە. هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێدا کە هەست بە نایەکسانی کراوە و ژنانیش هەوڵی خۆیان داوە، دامەرزاندنی ئەنجومەنی "یایان" لە سەردەمی پێشەوا قازی محەمەددا باشترین بەڵگەیە کە ئەودەمیش کار بۆ یەکسانی ژنان و پیاو کراوە و هەنگاوی بۆ هەلێنراوەتەوە. لەگەل ئەوانەشدا سەردەمەکان گۆران و و بێگومان دەبێ هەنگاوی باشتر بنرێ کە بگەن بە ئامانجەکان. هەڵسەنگاندنی من بۆ کارتێکەری ژنان لە نێوە حزبەکان بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنم، بەڵام نەک ئەوەی بلێم کە رەخنەیان لەسەر نیە، هیچ کارێک بی رەخنە نابێت. ژنان لەو نیو حزبەکاندا دەبێ ئێستا بتوانن ئەوە بە دەستەڵاتی حزبەکان بگەیەنن کە ئێمە چیدی ئەو روانگەیە قبوڵ ناکەین کە چونکە ژنن و با بەشدار بن، ئەوە بگەیەنن کە ژنان توانایەکی خۆیان هەیەو دەتوان هاوشانی پیاونیش لە بریارەکاندا بەشدار بن و بۆچونی خۆیان هەبێت. ئەو کاتە ژنان نزیک لەو ئامانجە دەبنەوە کە بتوانن خاوەن بریایر بن و تەنیا بۆ کپ کردنی نارازیان بۆ گوتنی کە لە ناسنامە باسکراوە و ئەوەتا ژنانمان بەشداری پێکردووە، نەبێت. بەڵکو حزبەکانیش لە هەمان کاتدا باوەریان بە تواناییەکانی ژنان بێت.

:: پرسیار :زۆر جار له‌ زمان پیاوان و یا به‌شێک له‌ ژنان ده‌بێسرێ که‌ ژنان خۆیان له‌سه‌ر پرسی ژنان که‌م ته‌رخه‌من و زۆر چالاک نینن، ئایا ئه‌م وتانه‌ راستن؟

:: شلێر باپیری : زۆر جار باسی ئەوەم کردووە و لێرەوەش جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە، بەڵێ ژنانیش بۆ خزمەت کردن بە پرسی ژن کەم تەرخەمیان کردووە ، زۆر جار ژنان پرسی ژنیان کردووەتە قوربانی پرس و بەرژەوەندییە سیاسیەکان و مافەکانی خۆیان پێشێل کردووە. زۆر جاریش کەم تەرخەمی لەوە بووە کە نەیانتوانیوە تەواو خۆ پێ بگەیەنن و بە چەکی زانستی سەردەمەوە بە نوێبونەوەیەکی دیکە باس لە پرس و چارەسەریەکانی بکەن، بەداخەوە ئەوەش هۆکارێکی هەمان شێوە پەروەردەیەی پیاو سالارانە دەگەرێتەوە کە دەرفەت بە ژنان نەدراوە بخوێنن و زۆرتر لە دەرەوەی ماڵ شوێنەکان بینین بۆ ئەوەی هۆشیار بن و زیاتر هەست بە نایەکسانییەکان بکەن بۆ ئەوەی ببێتە چەخماخەیەک بۆ بزووتنەوەیەکی گشتگیری ژنان.

:: پرسیار : هه‌ر وه‌ک ئاگادارن هه‌موو هێز‌ و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان رێکخراوێکیان بۆ پرسی ژن به‌ ناوی جۆراوجۆر پێک هێناوه.‌ ئایا ئه‌و رێکخراوانه‌ تا چ راده‌یه‌ک توانیویانه سەرنجی ییرورای گشتی و یان رێکخراوە نێونه‌ته‌وەییەکان‌ که‌ داکۆی له‌ مافی ژنان ده‌که‌ن بۆ لای پرس و مافه‌کانی ژنان و یان ئه‌و زۆڵم و نابه‌رانبه‌ریه‌ی که‌ ده‌رحه‌ق به‌ ژنانی کورد ده‌کرێ راکێشن؟

:: شلێر باپیری : بێگومان هەر حزبێک کە رێکخروێک لە بواری مافەکانی ژن پێک بێنیت خۆی ئاماژەیەکە کە دیارە لەو نێو ئەو حزبەدا چ دروشمی دیموکراسی بێ یان شتی دیکە، نایەکسانی هەیە. بوونی رێکخراو لە حزبەکاندا ئەگەر بۆ خزمەت بە پرسی ژنانیش بێ، بەڵام پێویستیەکی دروشمی دێموکراسی سەردەمە و بە نەبوونی رێکخراوەکان لە حزبەکاندا ئەوا حزبەکان خۆیان لە مافی نیویە کۆمەل بواردوە، چونکە ئێمە لە کۆمەلگەیەکین رۆژانە ژن دەکوژرێن و خۆ دەسوتێن و لە شوێنی بریاردان مافیان نییە، بۆیە ئە رێکخراوانە پێویستن و ئەو حزبانەش کە دروشمی باوەر بە مافی ژن و دیموکراسیان بەرز کردوەتەوە دەبێ بە کردار کە بوونی رێکخراو یەک لەوانە بیسەلمێنن. ئێستا لە نێو حزبەکان کە رێخکراوێکی تایبەت بە ژنا هەیە بۆ زیاتر پەیوەست بوون بە رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەولەتییەکان تایبەت بە پرسی ژن، زیاتر پێویستیان بە هێزی کار و گروپی فکری هەیە کە بتوانن ببنە گوشارێک بۆ سەر دەستەڵاتی حزبەکان کە پەراوێز نەخرێن و حزبەکان بە باوەرەوە باوەریان بە مافی ژنان هەبێ نەک تەنیا قسەی سەر مێز و پشت تریبوونەکان بێت.

:: پرسیار :وەک دوا وتە چ پەیامێکتان هەیە بۆ ژنان و بۆ ئەو مرۆڤانەی داکۆکی لە مافی ژن دەکەن؟

:: شلێر باپیری : لە کۆتاییدا دەمهەوێ بلێم کەو ئەو پرسیارانەی کە لە سەرەوە وەڵامم داوە، لە جێگەی خۆیدا دەکرێ هەر یەکەیان باسێکی بەرفراوانی لەسەر بکرێت و تەنیا بە چەند دیرێک وەڵام نەدرێتەوە، بۆیە پێویستە وردتر بچینە بنج و بناوانی ئەو باسانەو خەسارناسیان بکەین و لە هەمان کاتدا پلان بۆ داهاتوو دابنرێ. پەیامی من ئەوەیە کە با هەموومان بە حزبی وسەربەخۆ و بە هەموو بیرە جیاوازەکانەوە، لە خەبات بۆ یەکسانی ژنو پیاو بەشدار بین، چونکە تا ژن بە مافەکانی خۆی نەگات ناتوانین کۆمەلگەیەکی ئازاد و یەکسانمان هەبێت. ناتوانرێ مندالەکانمان بیری یەکسانیان هەبێت و بە ئاسودەیی بژین. با پرسی ژن بە حزبی نەکەین و ئەم پرسە پرسێکی جیهانیە و بە جیا لە پرسە سیاسیەکان ببینرێت و بە جیا لە بیروباوەرەکانی خۆمانەوە خزمەت بەو پرسە بکەین کە تێیدا پیاوانیش دەتوان هاوشان لەگەل ئێمە بەشداری لە رێگە چارەسەرەکان بکەن و ژن وەک مرۆڤێک بینین نەک وەک کەرەستەیەکی خزمەت بە پیاوان.

لەگەڵ رێزم شلێر باپیری  

شەهید پێشەوا قازی محەممەد

شەهید پێشەوا قازی محەممەد
شەهید پێشەوا قازی محەممەد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان.