ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

وێنەگای شیمیایی سەردەشت

 وێنەگای شەهیدانی شیمیابارانی شاری سەردەشت لە ڕیکەوتی ٧ ی پووشپەری ١٣٦٦ ی هەتاوی بە دەستی رژێمی بەعسی عێراق

کۆچی دوایی زەینەب خانم شەرەفکەندی، خوشکی مامۆستا هەژاری شاعیر وشەهید دکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری حدک

zeneb_sherefkendi1.jpgکۆچی دوایی زەینەب خانم شەرەفکەندی، خوشکی مامۆستا هەژاری شاعیر وشەهید دکتور سادق شەرەفکەندی سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان       

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵمان پێگەیشت کە زێنەب خانمی شەرفکەندی ئەمڕۆ ١٥ نوامبری ٢٠١٧ بەرامبەر بە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری مەهاباد ماڵئاوایی لە گەل و نیشتمانەکەمان کرد.
زێنەب خانم خۆشکە تاقانەکەی نەمر مامۆستا عەبدالڕحمانی شەرەفکەندی (هەژار) شاعیر و ئەدیبی بەناوبانگی کورد و دکتور سادقی شەرفکەندی (د. سەعید) سکرتێری شەهیدی حیزبی دێموکرات کوردستان و هەروەها دایکی شەهید مەحموودی حەسەن خاڵی پێشمەرگەی بەوەجی لکی ٣ ی هێزی شەهید پێشەوا بوو.
زێنەبە خاتوون یەکێک لە بەڕابردووترین ئەندامی ژنی چالاکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو کە بە درێژایی دەیان ساڵ خەباتی نهێنی و ئاشكرای حیزبی دیموکرات و لە گشت کات و ساتەکاندا داکۆکی لە مافە ڕەواکانی گەلەکەی کرد و لە هیچ خزمەتێک بۆ گەشتنی گەلەکەمان بە ئامانجە پیرۆزەکانی درێغی نەکرد و تا دوا ساتەکانی ژیانیشی بەو ڕێباز و بیروباوەڕەی وەفادار مایەوە.
کومیتەی دەرەوەی وڵات و ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی زینەبە خانمی شەرەفکەندی، پرسە و سەرەخۆشە لە بنەماڵەی سەربەرزی شەرەفکەندی و حەسەنخاڵی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت هاوڕێمان گوڵاڵە خانمی شەرەفکەندی، هەموو خزم و کەس و دۆستان دەکات و خۆمان لە خەمی لە دەست چوونی ئەو دایکە دڵسۆزە دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.
کۆمیتەی دەروەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان