ئارشیوی ڕۆژنامەی کوردستان

نامیلکەی تایبەت بە ٥ ساڵەی کۆچی دوایی نەمر کاک تەها عەتیقی . ئامادە کردنی: ڕەحمان نەقشی

teha_atiqi.jpgلە بەرەبەری ٥ ساڵەی کۆچی نابەوەختی هاورێی تێکۆشەری حیزب و گەل ، مامۆستای پایەبەرز و نووسەر، وەرگێر، وێژەر و کارگێری بە ئەزموون و بە توانای یەکەم ڕادیۆی کوردی و خەڵکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران کاک تەها عەتیقی دا، لە لایەن کاک ڕەحمان نەقشی

نامیلکەیەکی بە هاوکاری کۆمەڵێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی و هاورێ و هاوکارە نزیکەکانی کاک تەهای نەمر و چەندین کەسایەتی دیکە ئامادە کراوە و لە چەندین گۆشە نیگاوە ژیانی کاک تەها عەتیقی وەرد دراوەتەوە و زۆربەی وتار و شێعر و نووسینەکان، لایەنی کاری و ماندوونەناسی ئەو نەمرەیان باس کردووە.
هیوادارین کە هەموو لایەنەکانی ژیانی کاک تەها لە لایەن هاورێ و هاوسەنگەرە نزیکەکانی بنووسرێتەوە و نەوەی داهاتووی گەلەکەمان لە ژیان و بە سەرهاتی کاک تەها و کەسایەتی‌یەکانی دیکەی گەلەکەمان ئاگادار بکرێنەوە.
بۆ خوێندنەوەی ئەو نامیلکەیە فەرموون ئێرە چرکە بکەن.