|
بژی دێمۆكرات
مزگێنیم ده‌یه ده‌گه‌ی به ئاوات
كورده له سایه‌ی حیزبی دێمۆكرات
حیزبی دێمۆكرات تۆ ده‌دا نه‌جات
پیاده‌ی ئه‌و شاهی دوژمن ده‌كا
بژی دێمۆكرات ، بژی دێمۆكرات
كورده گیان ئه‌مرۆ چاو و دڵت ڕوون
لاوانی وڵات پاك ئاماده بوون
ته‌مای وهیانه ئه‌مرۆ ببزوون
لێوی دوژمنی هه‌رزه‌گۆ بدروون
بژی دێمۆكرات ، بژی دێمۆكرات
پێشمه‌رگه‌ی كوردی له مه‌یدانی جه‌نگ
به‌رگه‌ی ناگرێ نه شێر نهپڵهنگ
دوژمنی ئێمه تازه بزانێ
سینگی ده‌سوێ به گوللـه‌ی تفه‌نگ
بژی دێمۆكرات ، بژی دێمۆكرات
ڕۆژی به‌رگری شهر و ته‌نگانه
پاڵه‌وانێكه هه‌ر یه‌ك له‌وانه
به كوێری چاوی پیسی بێگانه
ئه‌مرۆ كه ڕۆژی جێژنی كوردانه
بژی دێمۆكرات ، بژی دێمۆكرات
به ده‌نگی ئیسماعیل شه‌یدا
شێعری مامۆستا هێمن موكریانی
2
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
بۆ چنینی گوڵی ئاوات ، بۆ نه‌جاتی خاك و وڵات
دژی هه‌موو چه‌وسێنه‌ران، هه‌ژار كوژان هێرشكه‌ران
قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
وه‌ك بروسكه‌ی تیژ و تیژرۆ ، ۆژ ده‌كه‌ینه نێو دڵی شه‌و
سینه‌ی ههوروچهم شه‌ق ده‌كه‌ین ،گیانبهختیمان و حه‌ق ده‌كه‌ین
قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
به لێزانی حیزبی قازی ، به سه‌ر بڵیندی به شانازی
به بیر و چه‌ك له سه‌نگه‌رین ، قه‌ت نابه‌زین هه‌ڵمه‌ت به‌رین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
كوردین وه‌كوو شێر و هه‌ڵۆ ڕاپه‌ریوین
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
سه‌ره‌وه.
به ده‌نگی محه‌ممه‌د حه‌ریری
قه‌سه‌م به گڵكۆی پێشه‌وای نه‌مر
بۆ ئاواتی كورد ته‌یار و خوێن گر
ده‌ست ده‌ده‌مه چه‌ك ده‌ڕۆم بۆ كێوان
تاریكی شه‌وێ ده‌كه‌م به به‌یان
من لاوی كوردم ، كوردی ئه‌م سه‌ده
ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده
هه‌زاران لاوین له‌م كوردستانه
گیان به‌خت ئه‌كه‌ین بۆ گه‌ل پیاوانه
وه‌ك هه‌ڵۆ له شهر ده‌فرین بۆ كێوان
بۆ سوڵح وئاشتیش به وێنه‌ی كۆتران
من لاوی كوردم ، كوردی ئه‌م سه‌ده
ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده
له ژێر تۆفان و بۆمبی فرۆكه
له‌شم كون‌كون كا گوللـه بازووكا
لێم وه‌شه‌ڕ كه‌وێ گورگی دڕنده
بۆ به‌نده نابم هیچ كات به به‌نده
من لاوی كوردم ، كوردی ئه‌م سه‌ده
ڕێگام درێژ و پڕ كه‌ند و له‌نده
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
من مه‌لێكم سینه‌ی شه‌وم بهشاباڵم شه‌ق كردووه
ڕێبوارێكم ده‌یان قۆناغم بۆ قۆناغ جێ هێشتووه
من شه‌پۆلی ده‌ریایه‌كم سه‌دان كۆسپیش نام وه‌ستێنێ
من كێوێكم له كوردستان سه‌دان تۆفان نام بزوێنێ
من ئه‌و كورده‌م سه‌دان ساڵه وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌پارێزم
پێشكه‌ش به نیشتمان ده‌كه‌م خوێن و تین و توانا و هێزم
من خۆرێكم له پشت هیچ هه‌ورێكی چڵكن دا ون نابم
له پێناوی ڕزگاری دا پشوو ناده‌م هه‌تا مابم
من دارێكم به هه‌زاران گژه‌با هه‌ڵ ناكهندرێم
من گڕێكم به سێڵاوی به‌هارانیش دانامركێم
من ئه‌و كورده‌م سه‌دان ساڵه وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌پارێزم
پێشكه‌ش به نیشتمان ده‌كه‌م خوێن و تین و توانا وهێزم
من ژیلـهمۆی سووتێنه‌ری خه‌باتێكی بێ وچانم
جێ ناهێڵم چیا و دار و لێڕه‌واری كوردستان‌م
من ئه‌شكه‌وتێكی وڵاتم به سه‌د كۆشكی قه‌یسه‌ر ناده‌م
له‌ت له‌تم كه‌ن داگیركه‌ران له كوردستان ده‌ست به‌رناده‌م
من ئه‌و كورده‌م سه‌دان ساڵه وه‌ڵاته‌كه‌م ده‌پارێزم
پێشكه‌ش به نیشتمان ده‌كه‌م خوێن و تین و توانا و هێزم
به‌ده‌نگی حه‌مه ڕه‌سووڵ كه‌ریمی
شێعری ئه‌حمه‌د قادری
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ك 24 مزگێنیت پێبێ
مژده‌ی ئازادی سه‌ركه‌وتنی گه‌ل
وه‌ڵات دابگرێ بێ بیبا بۆ گه‌ل
بۆمان پێك بێنه شادی یه‌كی تر
هه‌ر وه‌ك 25 بۆمان ئامانج بێ
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ك 24 مزگێنیت پێبێ
مێژووی شه‌هیدان مانگی پیرۆزی
بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد دوهه‌م نه‌ورۆزی
گه‌لاوێژ بۆمان تۆ جێی شانازی
دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازی قازی
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ك 24 مزگێنیت پێبێ
هه‌ژار و نه‌دار لایه‌نگری تۆن
مه‌لا و كرێكار به هیوای ئهتۆن
چاویان له ڕێیه یارانی دڵسۆز
بۆیان پێك بێنی شادی گه‌ل و هۆز
گه‌لاوێژ هاتی قهدهمت خێر بێ
هه‌ر وه‌ك 24 مزگێنیت پێبێ
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
گۆرانی وه‌ته‌ن
خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی ، چه‌ند دڵگیر و شیرینه
ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه ، ئاوی كه‌وسه‌ر هخاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه ، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
سه‌یرانگای به‌هارانی ، سه‌وزه گیای نه‌رم و جوانی
سه‌د دڵ ئه‌بێ حه‌یرانی ، ئاوی كهوسهره خاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه ، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
شاخی به‌فرین و به‌رزه ، بۆ ڕابردوومان ڕه‌مزه
چیمه‌نی جوان و سه‌وزه ، ئاوی كهوسهره خاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه ، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
ئه‌م شوێنه شوێنی كورده ، جێی قاره‌مان و مه‌رده
لانه‌ی شێری نه‌به‌رده ، ئاوی كهوسهره خاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه ، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
وه‌ته‌ن چاوی لێمانه ، ده‌ری كه‌ین له ته‌نگانه
حه‌یفه بێته وێرانه ، ئاوی كهوسهره خاكی گه‌وهه‌ره
پڕ له گوڵ و نه‌سرینه ، پڕ له گوڵ و نه‌سرینه
شێعری مامۆستا فایق بێكه‌س
سه‌ره‌وه.
به ده‌نگی حه‌مه ڕه‌سووڵ كه‌ریمی
شێعری ئه‌حمه‌د قادری
به ده‌نگی تاهیر خهلیلـی
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
شێعری مامۆستا بێ به‌ش
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
شێعری مامۆستا هێمن
به ده‌نگی كۆڕی هونه‌ری حیزبی دێمۆكرات
به ده‌نگی ناسر ڕه‌زازی
شێعری مامۆستا گۆران
به ده‌نگی هێدی قادری
به ده‌نگی عوسمان دادگووش
من لافاوم من شاڵاوم ، زیندان و به‌ند ده‌رووخێنم
من ئه‌و گڕه‌م یاسای دژی مافی گه‌لان ده‌سووتێنم
من ئه‌و ڕۆژه‌م له به‌ر تیشكم خێوی شه‌و چاوی هه‌ڵ نایه
من ئه‌و دارهم پشتم گه‌له به هیچ تۆفانێ دا نایه
من ڕێبواری خاوه‌ن وره و به باوه‌ری ڕێی خه‌باتم
من مه‌شخه‌لی ده‌ستی كوردم ، ئه‌من حیزبی دێمۆكراتم
مێژووی لێو ڕێژ له شانازیم ، مێژووی ڕوون و دوور و سوورم
بۆ هه‌ژار و چه‌وساوه‌كان ئاسۆی هیوا و مه‌كۆی نوورم
من قه‌ندیل و ئاڕارات و زاگرۆس و سامرهندانم
من چوارچرام ، من پێشه‌وام ، ڕاپه‌رین و سه‌ر هه‌ڵدانم
من ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژم پرشنگ ڕێژی ڕێی خه‌باتم
من مه‌شخه‌ڵی ده‌ستی كوردم ، ئه‌من حیزبی دێمۆكراتم
شێعری مامۆستا بێبه‌ش
گه‌لاوێژ! ئه‌ی گزینگی خۆڕ هه‌ڵاتم
چرای ڕۆشنكه‌ری ڕێگه‌ی خه‌باتم
گه‌لاوێژ! ئه‌ی گلـێنهی چاوی كوردان
فریشته‌ی چاره‌نووسی به‌خت و هاتم
گه‌لاوێژ! چاك و پیری ده‌رده‌داران
تریفه‌ی ڕوونی ئاسۆگه‌ی وڵاتم
گه‌لاوێژ! مۆمی شه‌وگاری چه‌توونم
زرینگه‌ی زه‌نگی كاروانی خه‌باتم
گه‌لاوێژ! تاقه ئه‌ستێره‌ی هۆمێدم
ته‌بیبی حاڵی زانی مه‌رگه‌ساتم
ئه‌تۆی به‌ردی بناغه‌ی شۆڕشی كورد
ڕه‌وایه گه‌ر بڵێی قیبلـه نوماتم
ئه‌گه‌ر تاوێ له به‌ر چاوم بزر بی
كه‌ساس دڵ به‌زام و گێژ و ماتم
له چاوی چاوه چاوم خوێن ده‌بارێ
گه‌ڕیده و روو له چۆل و ههڵوهداتم
به ڕۆژ و شه‌و ئه‌تۆی وێردی زمانم
به ڕووح و دڵ هه‌موو كاتێ له لاتم
ئه‌گه‌ر ڕووم تێ نه‌كه‌ی تا ماوه ژیانم
ته‌ره و ته‌نیام و تووشی مه‌رگه‌ساتم
به‌وه‌ی سه‌ربه‌رز و شادم گه‌ر بڵێی من
له بۆ ڕووناكی ڕێی كوردان هه‌ڵاتم
به‌ڵێن بێ تا منیش مابم له دنیا
له ڕێی تۆ تێده‌كۆشم گیان فیداتم
شێعری كاك ئه‌حمه‌د قادری
من پێشمه‌رگه‌م سه‌رم به‌رزه وه‌كو چیا
سه‌ر شۆڕ ناكه‌م له ئاست گرمه‌ی تۆپ و بۆمبا
هه‌نگاو ده‌نێم به‌ره‌و دوورگه‌ی هیوای به‌رزم
گه‌ر له‌شیشم دابێژ بكه‌ن قه‌ت نابه‌زم
باسكی گه‌لم هێزی ئه‌ژنۆی كوردستان‌م
چقڵی چاوی داگیركه‌ر و زۆردارانم
خوێنی شه‌هید به‌ڵگه‌ی بوونی وڵاتمه
مه‌شخه‌ڵی ڕێی تێكۆشان و خهباتمه
پشت ئه‌ستوورم به هێزی كۆمه ڵی هه‌ژار
ڕاپهریوم دژ به چه‌وسێنه‌ر و زۆردار
چاو نه‌ترس و گورج و گۆڵ و تێكۆشه‌رم
ئاشقی تیشكی خۆری گه‌ل و جه‌ور لا به‌رم
ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم هه‌دا ناده‌م ڕاناوه‌ستم
هه‌تا نه‌گه‌م به ئامانج و به مه‌به‌ستم
دوژمنی گه‌ل وه‌ده‌ر ده‌نێم له نیشتمان
به زه‌بری چه‌ك به هه‌ڵمه‌ت و به نه‌وه‌ستان
شێعری كاك ئاكۆ ئه‌لیاسی
هه‌ڵۆی سه‌ر شاخی هه‌ڵگورد و گوڵی داوێنه پێشمه‌رگه
چریكه‌ی نێو گوڵ و لاله و چڕ و بستێنه پێشمه‌رگه
سه‌ری قه‌ڵغانه بۆ مافی ڕه‌وای گه‌ل گیان له پێناوه
نه‌وه‌ی كاوه‌ی فیدا كار و قه‌ڵا ڕووخێنه پێشمه‌رگه
شه‌می سه‌ر چاكی هیوایه و چرای ڕێبازی ڕزگاری
نمونه‌ی هه‌ڵمه‌ت و هێرش ، حه‌ماسه و خوێنه پێشمه‌رگه
له پێناوی گه‌لی كورد دا دژی بێدادی هه‌ستاوه
به گوللـه‌ی گه‌رم و كرداری به‌ڵا سووتێنه پێشمه‌رگه
له سه‌ر داوا ڕه‌واكه‌ی سووره گیانی خۆی له پێناوه
هیوای دوا ڕۆژ و پشتیوان و تۆڵه‌ستێنه پێشمه‌رگه
ده‌سه‌لمێنێ حه‌قانیه‌ت به داگیركه‌ر له كوردستان
فریشته‌ی ڕۆژی ڕزگاری ، زوڵم تارێنه پێشمه‌رگه
گوڕ و تینی به هێز و باسكی چه‌كداری گه‌ل و هۆزه
به ئیمانه و نه‌مامی ئاودراو به خوێنه پێشمه‌رگه
ده‌روون خاوێن و پارتیزان و جه‌نگاوه‌ر ، ئه‌مه‌گ ناسه
عه‌داڵه‌ت ویست و خاوه‌ن عه‌قڵ و هه‌ست بزوێنه پێشمه‌رگه
به سام و هه‌یبه‌ته ساحه‌ب ئیراده و سه‌مبولی شۆڕش
له ڕۆژی ترس و ته‌نگانه ڕه‌قیب تۆقێنه پێشمه‌رگه
له كاتی هێرشی دوژمن قه‌ڵای به‌رز و نه‌گیراوه
وه‌كوو شێری ژیان هه‌ستاوه تێك قرمێنه پێشمه‌رگه
به زۆری بازوو قه‌ڵت و بڕ ده‌كا زنجیری بێدادی
ده‌با هه‌ستین له ئامێزی گرین كوردینه پێشمه‌رگه
وه‌كوو پڕشنگی خۆری ڕۆژی ڕزگاریی سه‌یر كه‌ن چۆن
گه‌ڕینی ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو حه‌ماسه نوێنه پێشمه‌رگه
ده هه‌ستن ڕیز گرن له‌م ڕۆژه پیرۆزه كه پێویسته
له ڕێی قوربانی دانێن چونكه كێ‌و له‌رزێنه پێشمه‌رگه
له مێژووی شۆڕشا وه‌ك تاقه ئه‌ستێره‌ی ته‌ماشا كه‌ن
بزانن ڕێكخه‌ری شۆڕش ، ڕه‌وت بزوێنه پێشمه‌رگه
ئه‌تۆش هاوده‌نگ له گه‌ڵیا " قادری " بڕوانه سه‌یری كه
له چاوی دوژمنا دڕكه و چیا خهمڵێنه پێشمه‌رگه
شێعری كاك ئه‌حمه‌د قادری
ئه‌ی پێشمه‌رگه لێت پیرۆز بێ بیست و شه‌شت
ڕۆژی پر له هیوای گه‌ل و ڕوون و گه‌شت
كوردستان‌مان شاگه‌شكه‌یه به بوونی تۆ
دوژمن قڕ كه بۆ سه‌ر كه‌وتن بڕۆ بڕۆ
ترپه‌ی دڵی خاكی ، پاكی داگیر كرا‌و
ئه‌ی سمبولی خۆ به‌ختكه‌ری ڕێگه‌ی هه‌تاو
ده‌یان ساڵه له پێناوی دێمۆكراسی
خوێن ده‌ده‌ی و تاڵ و سوێری قه‌ت ناناسی
تۆ په‌یمانی ، خۆڕاگری ، به ئیمانی
له شه‌وی تار ، گڕی سووری مه‌شخه‌ڵانی
له ئاست دوژمن ، ده‌نگی نه‌عره‌ی به‌رخۆدانی
قرمه و گرمه‌ی گوللـه‌ی چه‌كت به خوڕ داكه
هێزی بۆری داگیركه‌ران وا وه‌یلا كه
به خوێنی سوور ئازادی كورد بنه‌خشێنه
به‌هاری ژین بۆ كوردستان بخه‌مڵێنه
شێعری كاك ئاكۆ ئه‌لیاسی
گه‌ر تۆ نه‌بای
ئه‌ی پێشمه‌رگه
ئه‌ی پلـنگی چنگ به گڕی
سهرماوهزم
كوری قه‌ڵای سته‌م تێك ده‌ر
بیر و هێزم
ئه‌ی پێشمه‌رگه
دڵی زیندووی گه‌لاوێژم
گوێ ڕادێره
منی برات له غوربه‌تا
ئه‌م سه‌ر به‌نده‌ت
پێ دا ئێژم
ئه‌ی پێشمه‌رگه
ئه‌ی بیلـبیلـهی چاوه‌كانم
كوری ئازا و پیاوی جه‌رگه
گه‌ر تۆ نه‌بای
ئه‌ی ئاخر چۆن
زاتمان ئه‌كرد
چه‌پڵه لێده‌ین
بۆ سه‌ركه‌وتن ؟
گه‌ر تۆ نه‌بای
ئه‌ی ئاخر چۆن
زاتمان ئه‌كرد
پر به گه‌روو
هاوار بكه‌ین
”بمرێ دوژمن ”
شێعری كاك ئاكۆ ئه‌لیاسی
چاویان هه‌ڵۆ
دڵیان شاخ
بۆنیان نێرگس و ڕوومه‌تیان گوڵی چیا
خۆشم ده‌وێن
هه‌ستیان پاك
ڕووحیان شاد
به‌رزن به‌قه‌ده‌ر ئاسمان
به قه‌د زین
خۆشم ده‌وێن
تامه‌زرۆی نیشتمانن نه‌ك زێر و زێو
ئاشقی كوردستانن نه‌ك مۆدی ڕۆژ
سینگیان مێژوو
چه‌كیان قه‌ڵه‌م
بڕوایان ئازادی
خۆشم ده‌وێن
پێڵاویان ئادیداس
حه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌یان وه‌فاداری
جانتای بووكێنیان كۆڵه‌پشتی
شێعری ن نێرگس
من ئه ستێره‌ی گه‌لاوێژی هیوای گه‌لم
پرشنگی تیرێژی ئاسۆگه و گه‌لم
من ڕێبه‌ر و نیشانده‌رم كاروان كوژهم به‌زاندوه
شه‌و تهرێنم ، دڕ به تاریكی ده‌ده‌م
پێغه‌مبه‌ری سوڵح و سه‌فام ، په‌یامی تیشكی رووناكی بۆ
غار نشینانی ته‌كیه‌ی ده‌روێشانی ئاشتی ده‌به‌م
یه‌كه‌م ژوانگه‌ی ئاشقانی دێمۆكراتم
به‌ردی بنچینه‌ی دیواری كۆشكی ئاواتی خه‌باتم
مۆمی شه‌وی ڕێی نه‌جات و سهرفهرازیم
تاته نوێژی مریدانی ڕێگای قازیم
من ئه‌و شه‌مه‌م به باهۆزی ڕق و قینی داخ له دڵ و قین له زگان نهكوژاومهوه
بۆ رووناكی مه‌ی نۆشانی كۆڕی خه‌بات
سه‌رله نوێ داگیرساومهوه
من ئه ستێره‌ی گه‌لاوێژم له زستانی سارد وسڕدا
چه‌پكه گوڵی سه‌ربه‌ستیم له به‌رۆك داوه
په‌یكی ئازادی و مژده‌ی ، یه‌كه‌م كۆمارم هێناوه
من گه‌لاوێژی هه‌ڵاتووی دوندی شاخم
من سروه بای بلاوێنی ئاگری داخم
من ئه‌و ئه‌ستێره شۆق هاوێژه‌ی ئاسمانی خه‌باتی فرمێسك و خوێنم
گوڕ و تینی تیشكی وه‌رزی خه‌م تاوێنم
به چوونه سه‌رداری سهردارانم
هه‌رگیز پشتم نهچهمیوه
وره‌ی به‌رزم له كێوی ئه‌سته‌می خه‌بات بۆ تاوێ دانه‌به‌زیوه
ئه‌ی نابینی ده‌یان ساڵه گڕ وگرفهی
گڕكانی دانهمركاوی مێژووی شۆڕش وخهباتم
تیشك وپڕشنگی نه بڕاوه‌ی ئاسۆگه‌ی ڕوونی وڵاتم
بۆ چه‌وساوان هیوا و هۆمێد و ئاواتم
من مێژووی پر له حه‌ماسه‌ی بێ كۆتایی گه‌لی كوردم
من بێشكه‌ی په‌رورده‌ی ڕۆڵه‌ی كوردی گوردم
چه‌قڵی چاوی نه‌یارانم ، به‌رده نیازی هه‌ژارانم
باخچه‌ی ئاوات ده‌خه‌مڵێنم بۆ مه‌زاری ئازادیخوازان
نه‌رمه خوناوی بارانم
شه‌ونمی سه‌ر په‌لكی گوڵی سه‌ربه‌ستیم و
بولبولی شه‌یدای شاگوڵی گوڵزاری ئاشتی ده‌دوێنم
كۆتری سوڵحم ، بۆ تامه‌زرۆیانی ئاشتی
په‌یامی ئازادی دێنم
من كه‌ژاوه‌ی بووكی ئاواتی سه‌ربه‌ستیم
من سه‌نگه‌ری پۆڵایینی دژی زۆرداری و بن ده‌ستیم
من تروسكه‌ی گه‌ش و روونی شه‌وی به‌ختی بێ به‌شانم
چرای ڕی روونكهری ڕێبازی خه‌بات و تێكۆشانم
به‌ره‌و ئاسۆ دهئاژوێم و ، ڕێبواری ڕێگای ڕزگاریم
سه‌وداسه‌رو ، ئه‌وینداری دێمۆكراسی و خودموختاریم
شێعری كاك ئه‌حمه‌د قادری
|
|
|
©
www.giareng.com |