ده‌ورێکی یه‌کجار سه‌ره‌کی و کاریگه‌ریان له هه‌موو کات و سه‌رده‌مێکدا گێراوه. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندی‌یه هه‌ره گرینگه‌کانی ژنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که زور ژیرانه‌و هۆشیارانه له گه‌ڵ کات و سه‌رده‌م و هه‌ستان و که‌وتن رۆیشتوون و بۆ ئاڵوگۆرو پێشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگا له هیچ شتێک نه‌پرینگاونه‌وه.
ژنانی کورد له هه‌موو کات و ساتێکدا، پشتیوانی سه‌ره‌کی پیاوانی شه‌رکه‌ر بوون و یان له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا، دژی دوژمنان جه‌نگاون و به گوڕ‌و تین و هێزێکی مه‌زنی نیشتیمان په‌روه‌ری له به‌رابه‌ر بێگانه‌دا، به‌ره‌نگاریان کردوه و یان زور فیداکارانه به ته‌نیا سه‌رپه‌رشتی ماڵ‌و منداڵیان خستۆته سه‌ر شانی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی که هاوژیانه‌کانیان به خه‌یاڵی ئاسوده له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ دوژمن‌دا برۆنه پێش.

یه‌کێک له‌و ژنه فیداکارانه، حاجی ئایشه ده‌ورانی خێزانی شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵ گه‌ردی‌یه که لاپه‌ره‌ی ژیانی ژنان بۆ ئه‌و جاره، ده‌چێته لای ئه‌م دایکه دڵسۆزه‌و بۆ ساتێک، سه‌رنجی خوێنه‌ره‌کانی بۆ به‌سه‌رهات وده‌ردی دڵه‌کانی راده‌کێشێ:
پ: سه‌ره‌تا داوات لێده‌که‌م خۆت به خوێنه‌رانی گۆڤاره‌که‌مان بناسێنه.
و: ناوم ئایشه‌و، نازناوم ده‌ورانی یه، له یه‌کێک له رۆژه‌کانی پاییزی ساڵی 1933ی زایینی له گوندی شێخ ئاوده‌لانی نزیک به شاری قه‌ڵادزێ له دایکبووم، دیاره ماڵی باوکم ئه‌و کات له‌وێ ژیاون و دواتر روویان کردۆته کوردستانی رۆژهه‌ڵات.
پ: چۆن له گه‌ڵ شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵ ئاشنابووی و په‌یمانی هاوسه‌ریتان دا؟
و: ناسیاویم له گه‌ڵ مه‌لاره‌سوڵ‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یه‌کێک له رۆژه‌کانی به‌هار که ئه‌و کات ماڵمان له گوندی دێڵزێی ناوچه‌ی پیرانانی پیرانشار بوو. له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشکه‌کانم چوبووین بۆ کوێستان بۆ کردنی کارگ و رێواس. له نه‌کاو دای دایه رێژنه‌ی بارانه. ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له ته‌ڕبوون بپارێزین چووینه بن تاشه به‌ردان، له هه‌مان کاتدا ده‌سته‌یه‌ک فه‌قێ به لاماندا ره‌د ده‌بوون. ئه‌وانیش لایاندا لای ئێمه. یه‌کێک له‌و فه‌قێیانه مه‌لا ره‌سوڵ گه‌ردی بوو که ناسیاویم له گه‌ڵ په‌یداکرد و دواتر په‌یمانی هاوسه‌ریمان دا به یه‌ک.
پ: کاری سیاسی هاوسه‌ری شه‌هیدت له که‌یه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد؟
و: کاری سیاسی ئه‌و هه‌ر ئه‌و کاته ده‌ستی پێ‌کردبوو که فه‌قێ بووه له حوجره‌ی فه‌قێ یاندا. دیاره پێش ده‌ست پێکردنی ژیانی هاوسه‌ری له گه‌ڵ من‌دا.
پ: کاتیک شه‌هید مه‌لا ره‌سوڵ ده‌ستی دایه کاری سیاسی، چ ئاڵ و گۆرێک له ژیانی تۆدا وه‌ک هاوسه‌ری ئه‌و هاته پێش؟
و: هه‌ر له‌و کاته‌دا که ئه‌و داوای له من کرد که ژیانی هاوسه‌ری له گه‌ڵ پێک بێنم، گۆڕان له‌ژیانی من‌دا دروست بوو که ده‌بوایه خۆم له گه‌ڵ ژیانی ئه‌و ته‌تبیق بده‌م، یانی نه‌هێنی پارێز بم و زار به‌ده‌ره‌وه نه‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی موشکیله‌و ده‌رده‌سه‌ری نه‌که‌م و هاوکارێکی به وه‌فای ئه‌و بم و له کاتی ته‌نگانه‌دا به ته‌نیا به‌جێی نه‌هێڵم.
پ: چ گۆڕان کاری‌یه‌ک به سه‌ر په‌یوه‌ندی خه‌ڵک یان ته‌نانه‌ت خزمان هاته پێش، کاتێک زانیان هاوسه‌ره‌که‌ت سیاسی یه؟ چوونکه زه‌مانی پاشایه‌تی کاری سیاسی زور قاچاغ بوو.
و: نووخته گۆڕانی جیددی له ژیانی ئێمه‌دا، ئه‌و کاته ده‌ستی پێ‌کرد که شه‌هید مه‌لا ره‌سووڵ له درێژه‌ی تێکۆشانی سیاسی خۆیدا، به نه‌هێنی سه‌فه‌رێکی بۆ کوردستانی گه‌رمێن واته عێراق کرد، له گه‌رانه‌وه‌یدا هه‌ندێک له ئاغاکانی ناوچه که نه‌یاری ئه‌و بوون، راپۆرتیان لێدا و به هۆی ئه‌وانه‌وه رۆژێکیان له نه‌کاو ژاندرمه و مه‌ئموورانی ساواک ده‌وری ماڵی ئێمه‌یاندا و مه‌لا ره‌سووڵ بۆ یه‌که‌مجار گیرا، دوای ئه‌وه‌ی حوکم درا پێنج ساڵی زیندانی بۆ برایه‌وه. ئه‌وکات من چوار منداڵم هه‌بووکه هه‌موویان چووکه بوون، ئه‌وه‌ش بۆ من زور سه‌خت بوو که ئه‌رکی په‌روه‌رده‌کردن و به خێوکردنی منداڵه‌کانم به ته‌نیا که‌وته سه‌رشانم، وه ته‌نانه‌ت براکانی هاوسه‌ره‌که‌شم نه‌یانده‌ویرا یارمه‌تیم بده‌ن. ئێمه‌ش په‌یداکردنی بژیوی ژیانمان له رێی وه‌رزێریه‌وه بوو، دیاره ئه‌وکات له دێ ده‌ژیاین. پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێ که براکانی شه‌هید مه‌لاره‌سووڵ له ترسی فشاری زۆری رژێمی ئێستای ئێرانش به داخه‌وه نه‌یان توانیوه هاوکاریمان بکه‌ن، به‌لام خوشکی مه‌لا ره‌سوڵ به نێوی ئایشه گه‌ردی زۆر جاران ئاوڕی لێ‌ده‌داینه‌وه و سه‌ردانی ده‌کردین، که به‌داخه‌وه ئه‌ویش له ژیاندا نه‌ماوه.
پ: هه‌ر وه‌ک ئیشاره‌ت پێ‌کرد، ئێوه له دێ ده‌ژیان و هه‌موومان ده‌زانین که ژیانی لادێ سه‌خته. تۆش سه‌ره‌رای ژیانی سه‌ختی لادێ منداڵیشت هه‌بووه و که‌س و کاری هاوسه‌ره‌که‌ت نه‌یان وێراوه ئه‌و کاتانه‌ی که براکه‌یان له زیندان بووه هاوکاریتان بکه‌ن، چ که‌سانێکی دیکه هه‌بوون که هاوکاریان کردبی تا ئه‌و ژیانه سه‌خته به‌رییه پێش؟

و: هه‌ر وه‌ک باسم کرد په‌یداکردنی بژێوی ژیانمان له رێێ وه‌رزێرییه‌وه بووه. دیاره ئه‌و بۆ خۆی مه‌لا بوو، به‌ڵام پیشه‌که‌ی خۆی له ژیانیدا وه‌لا نابوو. ئه‌و پێی وابوو که ده‌بێ بۆ خۆی، خۆی بژیه‌نێت نه‌ک له رێی مه‌لایه‌تیه‌وه بژی. کاره‌که‌ی وه‌رزێری بوو. خه‌ڵکی ئاوایی جه‌ران که تا ئینقلابیش ده‌ستی پێ کرد، ئێمه هه‌ر له‌وێ ده‌ژیاین، زۆر یارمه‌تیده‌ری بوون و کاره‌کانیان به هه‌ره‌وه‌زی بۆ راده‌په‌راند، به‌ڵام کاتێک که‌وته زیندان، خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌ترسان که له رێی ساواکه‌وه تووشی موشکیله ببن و ده‌رده‌سه‌رییان بۆ درووست بکرێ. له به‌رئه‌وه ته‌نانه‌ت دراوسێکانیش به ئاشکرا نه‌یانده‌وێرا هاوکاریمان بکه‌ن، منیش مه‌جبوور بووم هێندێک زه‌ویه کشت وکاڵیه‌کان‌مان به نرخێکی زۆر که‌م به ئیجاره بده‌م که له‌ویشدا زۆریان زوڵم لێ‌ده‌کردین. ده‌توانم بڵیم ته‌نها هاوده‌م و هاوکاریشم له‌و ژیانه سه‌خته دا چوار منداڵه‌کانم و دایکم بوون.
به‌ڵام وه‌ک شتێکی راسته‌قینه که ده‌بێ ئیشاره‌ی پێ بکه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ریان له سیاسه‌ت ده‌رده‌چوو وه‌ک قاره‌مانێک سه‌یری مه‌لا ره‌سووڵیان ده‌کرد وه‌ک رێزلێنانێک بۆ کاری سیاسی ئه‌و.
پ: به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌شتان چی یه؟
و: به‌رهه‌می ژیانی هاوبه‌شم له‌گه‌ڵ شه‌هید مه‌لا ره‌سووڵ سێ کچ‌و چوار کوڕه که ئێستا هه‌موویان به ژیانی خۆیانه‌وه خه‌ریکن.
پ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که زۆربه‌ی ژیانت به ته‌نیا ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌ت له سه‌ر شان بۆوه بۆ پێگه‌یاندنی منداڵه‌کانت، هه‌ڵس‌وکه‌وتی کوڕ‌و کچه‌کانت به نیسبه‌ت جه‌نابت وه‌ک دایکێکی فیداکار چۆن بۆوه، لێیان رازی؟
و: من وه‌ک دایک که زۆرتر بۆخۆم په‌روه‌رده‌ی منداله‌کانم وه‌ئه‌ستۆ گرتوه و پێم گه‌یاندوون، زۆر لێیان رازیم، چونکه له هه‌موو ژیانم دا ئه‌وان هاوڕێ و هاوکارم بوونه. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش که به هۆی سیاسی بوونی باوکیانه‌وه تووشی ژیانی ئاواره‌یی بوون و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و هه‌میشه میلله‌تی خۆیان خۆش ویستۆوه، بۆ من پیرۆز‌و موقه‌ده‌سه. به تایبه‌تی له‌و لایه‌نه‌وه که دوو له کوڕه‌کانم رێبازی باوکیان گرته به‌ر و ماوه‌ی نزیک به 30 ساڵ له ریزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دابوون. به‌ڵام به هۆی درێژ بوونه‌وه‌ی مه‌ودای خه‌بات، بۆ پێڕاگه‌یشتن و په‌روه‌رده کردنی منداڵه‌کانیان، ئه‌وانیش په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون.
پ: حاجی ئایشه چۆن یان بڵێین که‌ی به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتی که په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بیت؟
و: کاتێک که ساڵی 1992ی زایینی، به هۆی کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی مه‌لا ره‌سووڵ له گه‌ڵ دوو هاوسه‌نگه‌ری دیکه‌ی به ناوه‌کانی حه‌سوو عه‌لیپور و جه‌لیل مامایی شه‌هید بوو، ده‌ره‌تانی ژیان بۆمان سه‌ختتر بوو. ئه‌و کات بڕیارم دا بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به منداله‌کانم رابگه‌م ئه‌و رێگایه بگرمه به‌ر. په‌یوه‌ندیم به به‌شی په‌نابه‌ری( یوو ئێن) له شاری هه‌ولێر گرت و دوای پێنج ساڵ چاوه‌ڕوانی، له وڵاتی سوئێد مافی په‌نابه‌ریمان پێدرا و ئێستا له شاری ئۆرێبرووی سوئێد له‌گه‌ڵ هه‌موو کوڕ‌و کچه‌کانم ده‌ژیم.
پ: بێ‌شک هه‌موو ئینسانه‌کان ئاوات و ئاره‌زوویان زۆرن، به‌ڵام بۆ جه‌نابت چ ئاواتێک سه‌رووی هه‌موو ئاواته‌کانه؟
و: ئاواتی سه‌ره‌کی من ئه‌وه‌یه که وڵاته‌که‌مان له ده‌ست دیکتاتۆری ئاخۆندی رزگاری بێت و به ئازادی و سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێمه‌وه زێدی خۆمان و سه‌ردانی گۆڕی دایکم بکه‌م که به وه‌فاترین هاورێی رۆژه سه‌خته‌کانی ژیانم بوو.
پ: دوا وته‌ت بۆ خوێنه‌رانمان چی‌یه؟
و: دوا وته‌ی من ئه‌وه‌یه که زۆرن که‌سانی فیداکار وه‌ک شه‌هید مه‌لا ره‌سووڵ که ژیانی خۆیان فیدای رزگاری میلله‌ته‌که‌یان کردوه، به‌ڵام ئێستا وه‌ک سه‌ربازی ون وانه و ئاوڕیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌و پشت گوێ خروان. هیوادارم گرینگی به لایه‌نه شاراوه‌کانی ژیانی ئه‌و رۆڵه گیان به‌خت کردوانه بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی داهاتوو بتوانن ده‌رس له فیداکاری ژیانی وان وه‌ربگرن.
دیمانه: شوعله قادری
سه‌رچاوه: گۆڤاری ژماره 24 ی ژنان
