به‌خێر بێن
   ژیاننامه‌ی شه‌هیدان
   چه‌ند ماڵپه‌رێک
   بابه‌ته‌کانی پێشوو

گوڵه‌ به‌رۆژه‌. نزار کوێستانی

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ سمیناری پارتی سۆسیالدێموکڕاتی سوئێد له‌ ستۆکهۆڵم

امداد ذیقیمت عرفان قانعی فرد به‌ ادبیات سیاسی کوردی

جاشی مۆدیرن. سیامه‌ند خوسره‌وی

شێوازی نۆێ نه‌یارانی کورد! جه‌ماڵ عه‌ڵیاڵی

''ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی'' به‌ چ مه‌به‌ستێک. نووسین: سمایل شه‌ره‌فی

رامبود لوتفپووری: ئه‌م جودا بوونه‌وه‌یه ‌به‌رهه‌می هه‌ڵه‌، ده‌سه‌ڵاتخوازی، هه‌ڵاواردن و لۆژیکی خودی و ناخودی و ناوچه‌گه‌ری بوو

لەبارەی بورسیەكانی خوێندن له حیزبی دێموكرات دا. ب. هیوا

له‌لایه‌ن که‌س یا که‌سانێکی نه‌ناسراو مۆنۆمێنتی شه‌هید دوکتور قاسملوو ده‌شێوێندرێ.

مه‌یلی چوار وه‌رز بۆ بووکی خه‌یاڵم! ئه‌یووب ره‌حمانی

دیداری هه‌یئه‌تێکی پایه‌ به‌رزی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ ولاتی نۆروێژ

شێواندنی مێژووی نەتەوەیی لە پێناوچی؟ د. رۆژان ئاشتاب

'' ده‌گمه‌ن '' کاوه‌ سوور

رەخنەیەکی دۆستانه‌ لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران! سه‌ید عه‌لی هاشمی

هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ ئامریکا وئیسرائیل. لوقمان زه‌هرایی

یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە لایەن یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە ئۆرێبروو

دژکرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به‌ ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئێران. نووسین: سمایل شه‌ره‌فی

کۆچی دوایی ئه‌ندامێکی له‌ مێژینه‌و کادرێکی دلسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان

له‌ ئادلایدی ئوستڕالیا جێژنی 25ی گه‌لاوێژ بەڕێوەچوو

ئەو وانەیەی كە دەبێ لەشەڕی كوردستانەوە فێری ببین.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ 541 له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

راهێنانی گه‌نجانی موسولمان بۆ دژایه‌تی کردنی فۆندامێنتالیزمی ئیسلامی. لوقمان زه‌هرایی

گلەیی لە دوو تەلەڤزیۆنەکەی دێموکڕاتەکان. قادر قازانی

مزدورانی مدرن مانند'' عرفان قانعی فرد'' ؟ عزت پیرانی

ئاگاداری کۆمه‌له‌ی کوردی kdp، به‌ بۆنه‌ی 25 گه‌لاوێژ 65 مین سالیادی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.

وەڵاتی سویس و ئێران. ڕەحمان ئیبراهیم زادە

نامه‌یه‌ک بۆ قانعی فه‌رد. حه‌مید عه‌زیز

که‌رکووک و یه‌ک دوو وته‌. مه‌هاباد کوردی

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ به‌رانبه‌ر مه‌نگوره‌کاندا هه‌ڵه‌ی کرد یا ...

این کیست؟ سیامندخسروی


بابه‌ته‌کانی پێشووتر
 
  به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی 64 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی هاتنی هاتنی 2 ی رێبه‌ندان، شه‌ست و چواره‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان رێوڕه‌سمێکی به‌ شکۆ و تایبه‌تی به‌ڕێوه‌ برد.


له‌و رێوڕه‌سمه‌دا که‌ دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 1 ی رێبه‌ندان به‌ به‌شداریی سه‌دان که‌س له‌ کادر و پێشمه‌رگه‌کان و به‌شێکی زۆر له‌ ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزب و کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌کانی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له‌ ساڵۆنی گشتیی بۆنه‌و ڕێوڕه‌سمه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌ڕێوه‌چوو، یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌ست و چواره‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌رز راگیرا و له‌ گه‌ڵ ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان و بیر و رێبازی قازی محه‌ممه‌د، سه‌رۆک کۆماری کوردستان به‌ڵێنی وه‌فا نوێ کرایه‌وه‌.

رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و ساتێک به‌ بێده‌نگی راوه‌ستان بۆ رێز گرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ کرد.

پاشان کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌ تایبه‌تییه‌ باسێکی پێشکێش کرد.
کاک خالید عه‌زیزی له‌ سه‌ره‌تای قسه‌کانی دا به‌ بۆنه‌ی یادی شه‌ست و چوار ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ سه‌ر ده‌ستی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و رێبه‌ریی پێشه‌وا ازی محه‌ممه‌د، پیرۆزبایی له‌ هه‌موو میلله‌تی کورد کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ بیره‌وه‌ریی کۆماری کوردستان له‌ راستیدا بیره‌وه‌ریی رۆژێکی مێژووییه‌ که‌ له‌ رووی مێژویی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، حیزبی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان زۆر گرینگه‌ و ئه‌رکی هه‌موو لایه‌نێک به‌ ئه‌ندامانی حیزب و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌ که‌ ئاوڕی لێ بده‌نه‌وه‌‌ تا ده‌سکه‌وت و شانازییه‌کانی ئه‌و قۆناغه‌ مێژووییه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ قۆستنه‌وه‌ی هه‌لێکی مێژوویی دیکه‌ بۆ کورد دیسان تۆمار بکرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ چۆن له‌ کاتی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان دا رێبه‌رانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و رێبه‌ریی ژیری کۆمار و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک چۆن توانییان ژیرانه‌ له‌ گه‌ڵ رووداوه‌کان و ئاڵوگۆڕه‌کان هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ن، ئێمه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ له‌و قۆناغه‌ مێژووییه‌دا به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ینه‌وه‌.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ کرد که‌ دوای رووخانی کۆماری کوردستانیش خه‌ڵکی کوردستان هه‌روا ئامانجخوازانه‌ و له‌ پێناو وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان خه‌باتیان کردوه‌ و ته‌نانه‌ت 30 دواتر و به‌ به‌شدارییان له‌ راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دا بوارێکی دیکه‌شیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ره‌خسانده‌وه‌ که‌ ئه‌و کات سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌ ئاشتیخوازانه‌کانی حیزب و گه‌لی کورده‌وه،‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ له‌ لایه‌ن نه‌یارانی گه‌لی کورد له‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌ له‌ بار براوه‌ و ئێستاش دوای 30 ساڵی دیکه‌ و پاش تێپه‌ڕینی 64 ساڵ له‌ دامه‌زرانی کۆماری کوردستان ئه‌و خه‌ڵکه‌ له‌ خه‌بات هه‌ر به‌رده‌وامن و له‌ هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا به‌ دژی کۆماری ئیسلامت راوه‌ستاون و هه‌وڵیان داوه‌ له‌ هه‌موو مافه‌کانی خۆیان به‌رگری بکه‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر شارستانییانه‌ هه‌وڵیان داوه‌ که‌ حکوومه‌تی ناوه‌ندی تێ بگه‌یه‌نن که‌ مادام قسه‌ له‌ سه‌ر ئێرانێکی فره‌ره‌نگ و هه‌مه‌ لایه‌نه‌یه‌، گه‌لێککورد فاکتۆڕێکی گرینگ و حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌و هاوکێشه‌یه‌یه‌ و ده‌بێ به‌شێک بێ له‌ ئیداره‌ی وڵات و ده‌بێ له‌ ته‌نیشت ئه‌و راستییانه‌دا مه‌فه‌کانی قانوونی بکرێ و بچه‌سپێ.
کاک خالید عه‌زیزی له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ باسه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئێستا ئێمه‌ له‌ کاتێک دا یادی دامه‌زرانی کۆمار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هاوکێشه‌کان له‌ ئێران و جیهان دا ئه‌گه‌ر ژیرانه‌ و به‌ هاوده‌نگی و کۆده‌نگی بیر بکه‌ینه‌وه‌ و هه‌نگاو بنێین، ئه‌وا ده‌توانین دیسانه‌که‌ش هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کان هله‌ ئێستا و داهاتوودابقۆزینه‌وه‌.
به‌ڕێزیان له‌وباره‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پێی داگرت که‌ باشێک له‌ ئه‌رکی حیزبێکی سیاسی ئه‌وه‌ که‌ له‌ هه‌مان کات دا که‌ تێده‌کۆشی به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ هه‌موو مێتۆده‌کان به‌رنامه‌ و پرۆژه‌کانی خۆی له‌ کۆمه‌ڵگا دا جێبه‌جێ بکا و بیباته‌ پێشێ، له‌ هه‌مان کاتیش دا بتوانێ له‌ ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌رگرێ، هه‌ر ئه‌و له‌ ده‌رفه‌ت که‌ڵک وه‌رگرتنه‌ی که‌ 64 ساڵ له‌وه‌ پێش قازی محه‌ممه‌د ژیرانه‌ قۆستییه‌وه‌ و به‌ دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان ئه‌و شانازییه‌ و به‌ڵگه‌یه‌ی بۆ میلله‌تی کورد تۆمار کرد.
کاک خالید دواتر به‌ باس کردن له‌ سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتی کورد له‌ ئێرانی بنده‌ستی کۆماری ئیسلامی و هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی که‌ ئێستا ئێران له‌ ئاستی نێوخۆ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی دا تووشی هاتوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئێستا ده‌فه‌تی گونجاو بۆ کورد هاتۆته‌ پێشی که‌ چۆن بتوانێ ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ درووست ده‌بێ بیقۆزێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ر له‌ هه‌موو شتێک ریزه‌کانی کورد به‌ تایبه‌ت ریزه‌کانی حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کورد پته‌و و هێزی کورد له‌ یه‌ک سه‌نگه‌ر و به‌ره‌ دابێ، تا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بتوانێ به‌ قورسایی زیاتر و تایبه‌ت به‌ خۆیه‌وه‌ له‌ هاوکێشه‌ سیاسییه‌کانی ئێرانی داهاتوو دا به‌ش و ده‌سکه‌وتی هه‌بێ، یان ئه‌گه‌ر رۆژێکیش کۆماری ئیسلامی ناچار به‌ پاشه‌کشه‌  له‌ به‌رامبه‌ر فشار و ویستی خه‌ڵک بوو، دیسان ده‌بێ بزانین که‌ ئه‌و کات ئێمه‌ی کورد چیمان ده‌کرێ و چیمان پێ ده‌بڕێ.
به‌شی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ش کۆمه‌ڵه‌ بڕگه‌یه‌کی سه‌رنج راکێشی له‌ خۆ گرتبوو که‌ له‌ لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ پێشوازیی لێ کرا.
سروودی رێبه‌ندان له‌ لایه‌ن گڕووپی ژیله‌مۆ، خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستێک له‌ لایه‌ن نادر قازی، خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تیی لاوان و ژنان، چه‌ند گۆرانییه‌ک له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆش حه‌بیب قادری و جه‌لیل فه‌رهیخته‌، په‌خشانه‌ شیعرێک له‌ لایه‌ن هه‌باس حه‌قبین، حه‌یرانێک به‌ ده‌نگی دڵبزوێنی مام ئه‌بووبه‌کر په‌ساوه‌ندی و چه‌ند تابڵۆیه‌کی هه‌ڵپه‌رکێی گرووپی پیشمه‌رگه‌ و هه‌ڵپه‌رکیی گشتی رازێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ تایبه‌تییه‌ بوون.
ڕێکه‌وتی ناردن : Thursday, January 21 - 23:34:14 UTC
 
   هه‌ڵبژاردنه‌کان
بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

سیاسی

ماڵپه‌ری گیاره‌نگ بۆ خزمه‌ت كردنی ئێوه ئازیزان ساز كراوه و ئاماده‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی، سیاسی، هونه‌ری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌كان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆكی نووسراوه‌کانیانن.

هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون        giareng@giareng.com