به‌خێر بێن
   ژیاننامه‌ی شه‌هیدان
   چه‌ند ماڵپه‌رێک
   بابه‌ته‌کانی پێشوو

گوڵه‌ به‌رۆژه‌. نزار کوێستانی

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ سمیناری پارتی سۆسیالدێموکڕاتی سوئێد له‌ ستۆکهۆڵم

امداد ذیقیمت عرفان قانعی فرد به‌ ادبیات سیاسی کوردی

جاشی مۆدیرن. سیامه‌ند خوسره‌وی

شێوازی نۆێ نه‌یارانی کورد! جه‌ماڵ عه‌ڵیاڵی

''ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی'' به‌ چ مه‌به‌ستێک. نووسین: سمایل شه‌ره‌فی

رامبود لوتفپووری: ئه‌م جودا بوونه‌وه‌یه ‌به‌رهه‌می هه‌ڵه‌، ده‌سه‌ڵاتخوازی، هه‌ڵاواردن و لۆژیکی خودی و ناخودی و ناوچه‌گه‌ری بوو

لەبارەی بورسیەكانی خوێندن له حیزبی دێموكرات دا. ب. هیوا

له‌لایه‌ن که‌س یا که‌سانێکی نه‌ناسراو مۆنۆمێنتی شه‌هید دوکتور قاسملوو ده‌شێوێندرێ.

مه‌یلی چوار وه‌رز بۆ بووکی خه‌یاڵم! ئه‌یووب ره‌حمانی

دیداری هه‌یئه‌تێکی پایه‌ به‌رزی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ ولاتی نۆروێژ

شێواندنی مێژووی نەتەوەیی لە پێناوچی؟ د. رۆژان ئاشتاب

'' ده‌گمه‌ن '' کاوه‌ سوور

رەخنەیەکی دۆستانه‌ لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران! سه‌ید عه‌لی هاشمی

هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ ئامریکا وئیسرائیل. لوقمان زه‌هرایی

یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە لایەن یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە ئۆرێبروو

دژکرده‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به‌ ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئێران. نووسین: سمایل شه‌ره‌فی

کۆچی دوایی ئه‌ندامێکی له‌ مێژینه‌و کادرێکی دلسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان

له‌ ئادلایدی ئوستڕالیا جێژنی 25ی گه‌لاوێژ بەڕێوەچوو

ئەو وانەیەی كە دەبێ لەشەڕی كوردستانەوە فێری ببین.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره‌ 541 له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

راهێنانی گه‌نجانی موسولمان بۆ دژایه‌تی کردنی فۆندامێنتالیزمی ئیسلامی. لوقمان زه‌هرایی

گلەیی لە دوو تەلەڤزیۆنەکەی دێموکڕاتەکان. قادر قازانی

مزدورانی مدرن مانند'' عرفان قانعی فرد'' ؟ عزت پیرانی

ئاگاداری کۆمه‌له‌ی کوردی kdp، به‌ بۆنه‌ی 25 گه‌لاوێژ 65 مین سالیادی دامه‌زرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.

وەڵاتی سویس و ئێران. ڕەحمان ئیبراهیم زادە

نامه‌یه‌ک بۆ قانعی فه‌رد. حه‌مید عه‌زیز

که‌رکووک و یه‌ک دوو وته‌. مه‌هاباد کوردی

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ به‌رانبه‌ر مه‌نگوره‌کاندا هه‌ڵه‌ی کرد یا ...

این کیست؟ سیامندخسروی


بابه‌ته‌کانی پێشووتر
 
  باڕەباڕی زڕە سیاسەتمەداران لە گیاجاڕی سوننەتدا. ن: مادێح ئەحمەدی
ئاماژەیەکی پێویست: رەنگە زۆر کەس پێیان وابێ کە ئەم خوێندنەوەی من بۆ ململانێیە سیاسییەکانی نێوان هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمی روانگەیەکە کە شتەکان "رەش" و "سپی" دەبینی. لە راستیدا من لێرەدا هەوڵدەدەم لە ئاستێکی گشتیدا خوێندنەوە بۆ بارودۆخی سیاسیی ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان بکەم و لە نێوان دوو بەرەدا چەند تایبەتمەندیەک بخەمە ڕوو.


بۆیە زۆر نەچوومەتە ناو وردەکارییەکان و دڵنیاشم هەر کام لەم دوو بەرەیە لە چوارچێوەی خۆیاندا رەخنەی زۆریان لە سەرە، بەڵام لەم نووسینەدا زیاتر رووم لەو لایەنە نەریتییەیە کە لە گۆڕەپانی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بۆتە کۆسپی بەردەم گۆڕانکارییەکان.

سەرەتا:
کاتێ بیر لە دونیای مۆدێڕن و پرۆسەی مۆدێڕنیزاسیۆنی کۆمەڵگا (لە هەر بوارێکدا) دەکەیتەوە، بێ گومان یەکەم بابەت کە سەرنجی هەر توێژەر و لێکۆڵەرێک رادەکێشێ، کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەی مۆدێڕنیزاسیۆنە. چونکە مۆدێڕنیتە لۆژیکی جیهانخوازییەکی مۆدێڕنە و لە هەوڵی دۆزینەوەی ئاڵتەرناتیڤ دایە بۆ رابردوو. واتە دیهەوێ دونیایەکی تر ساز بکا کە جیاوازی لەگەڵ دوێنێ هەبێ. لێرەوە پرۆسەی مۆدێڕنیزاسیۆنی کۆمەڵگا لە یەکەم هەنگاودا بەرەوڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ دەبێتەوە کە سەرچاوە لە نەریت و کولتووری باوی کۆمەڵگاوە دەگرێ. بۆیە پێشخستنی هەر پرۆژەیەکی مۆدێڕن سەرەتا پێویستی بە گۆڕینی ستراکتۆری کۆمەڵگا و ئاوەزمەندی تاکەکان هەیە کە بەرهەمی کۆمەڵێک نۆرم و بەها و یا کولتوورێکە کە زاڵە.
ئەم پرۆسەیە لە وڵاتانی پێشکەتوودا بە بەراوەرد کردن لەگەڵ وڵاتانی جیهانی سێهەم جیاوازی یەکجار زۆری هەیە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی ئەو ئامرازانەی کە لە پەیوەندی لەگەڵ هەر گۆڕانێکدا لە وڵاتانی پێشکەوتوو و جیهانی سێهەمدا کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ.
مەبەست لەم نووسینە، رەخنە گرتنە لەو کولتوورەی کە ئەمڕۆ لە ململانێیەکانی نێوان سوننەت و مۆدێڕنیتەدا لە کوردستان لە لایەن لایەنگرانی سوننەت و بارودۆخی ئاراییەوە پەیڕو دەکرێ. واتە رەخنە گرتنە لەو کولتوورە ناشیرینەی کە ماوەی چەند دەیەیە پانتای سیاسیی کوردستانی داگیر کردوە و پەلەقاژەو باڕەباڕی لێکەتووەتەوە.
بەو پێیەی کە کوردستان لە رووی ژیۆپۆلۆتیکەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵکەوتووە، بێ گومان نەریت و نۆرم باوەکانی ئەم ناوچەیە کاری تێکردوە. بۆیە لێکدانەوەی هەر بارودۆخێک پێویستی بە لەبەرچاو گرتنی ئەو تایبەتمەندیانەیە کە لەم ناوچەیە زاڵە.

لەکوردستاندا هەر کات پرۆژەیەک یا چەمکێک بە دیسکۆرسێکی نوێیەوە دێتە گۆڕێ، لە ئاستێکی گشتیدا لایەنەکان بەسەر دوو دەستەدا دابەش دەبن و پۆزەیشێنی خۆیان پێناسە دەکەن:
1ـ بناژۆخوازان و لایەنگرانی نەریت.
2ـ ئاڵوگۆڕخوازان و لایەنگرانی مۆدێڕنیتە.
1ـ دەستەی یەکەم ئەو لایەن و تاقم و کەسایەتیانە دەگرێتەوە کە لایەنگری پاراستنی بارودۆخی ئارایین و نایانهەوێ هیچ نوێگەری یەک بێتە گۆڕێ. چونکە ئەم دەستەیە هەرچەشنە گۆڕانێک بە دژی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەزانن و هەموو شتێکیش لەو روانگەیەوە پێناسەو شرۆڤە دەکەن. روانین و بیرکردنەوەی ئەم دەستەیە بەردەوام لە چوارچێوەیەکی سنوورداردا دەخولێتەوەو لەم سونگەیەشەوە سەیری دەورووبەر و دەرەوەی خۆیان دەکەن. واتە لە دەرەوەی پێکهاتە و بیرکردنەوەی خۆیان، پراکتیک و باندۆرری هاوکێشەکان لێک نادەنەوە. بۆیە لە وەها بەستێنێکدا گوێگرتن بۆ ویست و داخوازییەکانی کۆمەڵ و ئەوانەی لە دەرەوەی ستراکتۆری ئەواندان هیچ بایەخ و پێگەیەکی نییە. واتە ئەم دەستەیە بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن فەزاکە یەکدەست بکەن و لە دەرەوەی بیر کردنەوە خۆیان هیچ بیرێکی جیاواز ناخوێننەوە. ئەوانەش کە وەک ئەوان بیر ناکەنەوە تۆمەتبار دەکەن و بە ئەدەبیات و شێوە ئاخاوتنێکی نالۆژیکی و نائەقڵانی بەرەوڕووی دەبنەوە.
ئەم دەستەیە لە دەرەوەی بازنەی ئاڵوگۆڕەکانن و بەگوێرەی کۆمەڵێک پێوەر و چەمک کە چەند دەیە لەوەپێش رەنگە کۆمەڵێک بەردەنگی خۆی هەبوو بێ، بەرەوڕووی کێشەکانی ئێستاو گۆڕانکارییەکان دەبنەوە. ئەم دەستەیە لە لایەن کۆمەڵێک هێز و لایەنەوە رێبەری دەکرێ کە لە ژێر کاریگەری رابردوودا بە ناو "سیاسەت" دەکەن و زڕە سیاسەتمەداران یا زڕە رێبەرانی ئەم لایەنەش لە گیاجاڕی خوێندنەوە کلاسیکەکانی خۆیاندا کەوتوونەتە پەلەقاژە و باڕە باڕ. بۆیە دەڵێم پەلەقاژە و باڕەباڕ، چونکە ئەو دەستەواژانەی ئەوان پەنایان بۆ دەبەن هیچ وشەیەکی دیکە هەڵناگرێ و بەرهەمی ململانێیەکی ئەقڵانی و لۆژیکی نییە.
2ـ دەستەی دووهەم ئەو لایەن و هێزانە دەگرێتەوە کە رەخنەگری بارودۆخی ئارایین و دەیانهەوێ ئەم بارودۆخە بگۆڕن. ئەم دەستەیە بە هێنانە ئارای کۆمەڵێک پرۆژەو وروژاندنی بابەت و چەمکی نوێ هەوڵی گۆڕانکاری لە ستراکتۆری کۆمەڵگا دەدەن و بەرەوڕووی ئاڵوگۆڕەکان دەبنەوەو ئەگەرەکان لەبەرەم خۆیاندا ریز دەکەن. ئەم بەرەیە لە هەوڵی ئەوەدایە کە لە هەموو دەرفەتەکان کەڵک وەربگرێ و بوون و قورسایی خۆی لە ناو هاوکێشەکاندا مسۆگەر بکا. ئەم بەرەیە بە پێی ئەوەی ئامرازەکانی نوێن و لە روانگەیەکی فرە رەهەندییەوە چاو لە هاوکێشەکان دەکا، توانیویەتی بەردەنگی خۆی بدۆزێتەوەو سەرنجی کۆمەڵگا(بە هەموو چین و توێژەکانیەوە) بۆ لای خۆی رابکێشێ. هاوکاتیش زۆر بە توندی کەوتووەتە بەر پەلاماری دەستەی یەکەمەوە کە بەژەوەندی خۆیان لە پاراستنی بارودۆخی ئاراییدا دەبینن.
ئەگەر بە وردی چاو لە بابەتەکە بکەین ئەم دوو دەستەیە لە ئاستێکی گشتیدا لە پانتای سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی بوونیان هەیە و لە ململانێدان لەگەڵ یەکدی.

ئەوەی لێرە گرنگە کاردانەوەو دژکردەوەی ئەم دوو بەرەیە بەرانبەر بە یەکتر و هەر وەک باس کرا پۆزەیشنی هەر دوولاش روون و پێناسەکراوە.
لای دەستەی یەکەم، حیزب و بارەگاکانی وەک مزگەوت و تەکیە و خانەقا سەیر دەکرێ و رێبەرانی حیزبیش وەک شێخ و مەلائێکەیان لێ هاتووە. لای ئەم دەستەیە بڕیارات وەک فتوای لێهاتووە و تریبوونەکان بوونەتە مێنبەری خۆتبەکانی کاربەدەستانی حیزبی. واتە هەموو شتێک پیرۆزە و هیچ چەشنە رەخنەیەک قبووڵ ناکەن. لای بەرەی دووهەمیش حیزب ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە مەبەستەکان و هیچ چەشنە پیرۆزییەتێکی نییە و رێبەرانیش نە شێخ و نە مەلائێکەن و تریبوونەکانیش نەبوونەتە مێنبەری خۆتبە و فتوا و رەخنەگرتنیش وەک بابەتێکی ئاسایی لێهاتووە.
شەڕ و ململانێ دەستەی یەکەم، شەڕێکە دژی بەرەی دووهەم و هەموو چالاکییەکانیان لەو بازنەیە دایە و زۆر بە دەگمەن ئاوڕ لەو مەبەستانە دەدرێتەوە کە پێویستی سەرەکی خەڵک و کۆمەڵگایە. بە پێچەوانەی ئەم دەستەیە، بەرەی دووهەم کە پابەندە بەو پرنسیپانەی کە ئەوڕۆ باون کار لەسەر ئەو رووداوانە دەکا کە پێوەندییان پێوە هەیە و دەیهەوێ لەو مەیدانەدا دەور بگێڕێ. لە راستیدا ئەم دەستەیە نایهەوێ لە رەوتی ئاڵوگۆڕەکان بەجێ بمێنێ و تەنیا سەیرکەر بێ، بەڵکوو دەیهەوێ دونیایەکی دیکە ساز بکا کە جیاوازی هەبێ لەگەڵ دوێنێ.
لای دەستەی یەکەم ئەوانەی کە لە دەرەوەی ئەو بیر کردنەوەی ئەوان چالاکن، وەک کافر و لادەر سەیر دەکرێن و بۆ پەلاماردانیان پەنا دەبرێتە بەر ناشیرینترین ئامرازەکان. لە درۆ و بۆختان و چەواشەکارییەوە بگرە تا دەگاتە وەلانان و سڕینەوەی فیزیکی. ئەمە ئەو چوارچێوەیە کە دەستەی یەکەم تێدا هەڵسووڕانی هەیە.

ئێستا بمانهەوێ و نەمانهەوێ ئەم ململانێیە لە ئاست هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا دروست بووە. کێشەی نێوان ئەم دوو لایەنە لە راستیدا وەک کێشەی نێوان "جەهل" و "زانایی" لێهاتووە. واتە لایەنی یەکەمی کێشەکە کە لایەنگرانی نەریت دەگرێتەوە هیچ توانایی ئەوەی نییە لە ئاستێکی سیاسیی جیددیدا بە کەڵک وەرگرتن لە کۆمەڵێک ئامرازی مۆدێڕن ململانێیەکی مەعریفی و سیاسی دەست پێی بکا. لە راستیدا ئەم دەستەیە بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لە چەکە ژەنگاوییەکانی نەریت کەڵک وەردەگرن و بە درۆ و بۆختان خۆیان تەیار دەکەن. بە پێچەوانەی ئەم دەستەیە، دژکردەوەی بەرەی دووهەم بەرانبەر بە راستییەکانی دەورووەبەریان دوورە لە هەرچەشنە وەلانان و سڕینەوەیەک. ئەوەی لای ئەم دەستەیە گرنگە خوێندنەوەیەکی واقیعبینانەیە بۆ ئاڵوگۆڕەکان. چەکی ئەم دەستەش ئاوەزمەندی و لۆژیکێکە کە هەموو تاکێکی نوێخواز دەتوانێ خوێ تێدا ببینێتەوە.

هەروەک ئاماژەی پێدرا بەرەی یەکەم زۆر دوور کەوتووەتە لە راستییەکانی نێو کۆمەڵگا و ویست و داخوازییەکانی خەڵک. بۆ ئەوەی بمێنێ بە جێی ئەوەی هەوڵ بدا دوژمن لە مەیدانە جۆراوجۆرەکاندا تووشی قەیران بکا خۆی لە خانەی دروشمدا قەتیس کردۆتەوەو هەموو پرۆپاگەندەو توانایی خۆی دژی بەرەی گۆڕانخوازی کۆمەڵگا خستۆتە گەڕ. بۆ سەلماندنی ئەم راستییەش ئەگەر ئاوڕێک لە هەڵوێستی ئەم بەرەیە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی سەرکۆماری ئێران و ناڕەزایەتی و گۆڕانکارییەکانی پاش ئەم هەڵبژاردنانە تا ئەم دواییە بدەینەوە، بۆمان دەردەوێ کە سیاسەتی ئەم بەرەیە چەندە دژی بەرەی دووهەم(گۆرانخوازن و لایەنگرانی مۆدێڕنیتە) بووە. هەندێک لەو لایەنە نەریتیانەی کە هەڵبژاردنەکانیان تەحریم کرد بە جێی ئەوەی بێن کار بۆ سەرخستنی ئەو هەڵوێستەی خۆیان بکەن و وەزە و توانایی خۆیان بۆ ئەو مەبەستە بەکار بێنن، بە پێچەوانەوە کەوتنە پەلاماردانی ئەو بەرەی کە دەیگوت:"با هەڵبژاردنەکان بکەینە دەرفەتێک بۆ هێنانە گۆڕی ویست و داخوازییە نەتەوەییەکان". پەلامارەکەشیان ئەوە نەبوو کە بەرهەمی ململانێیەکی جیددی سیاسی و مەعریفی بێ، بەڵکوو تەنیا پەنا بردنە بەر بۆختان و سوکایەتی پێکردن بوو. بۆیە لە ئاکامیشدا ئەم سیاسەتە سەرنەکەوت. ئەم هەڵەیە لە راستیدا بووە هۆی ئەوەی کە هێندێ لەو لایەنانە لێیان بێتە "کوردە نامووسی" و تا ئێستاش بە دوایدا بڕۆن و لەو قاوغەدا بمێننەوە. سەرنەکەوتنی ئەو سیاسەتە ئەوەمان بۆ دەردەخا کە ئێستا بەرەی نەریتی گۆڕەپانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتە پەلەقاژەو باڕەباڕ و رۆژەکانی کۆتایی تەمەنی تێپەڕ دەکا، چونکە خەڵک ئەو شێوە خوێندنەوەو سیاسەت کردنەی ناوێ.

ئاکام:
بە هەرحاڵ ئەم ململانێیە لە کوردستاندا هاتووەتە گۆڕێ. کێشەکە دەکرێ وای پێناسە بکەین کە کێشەی نێوان سوننەت و مۆدێڕنیتەیە. لێرەدا گەورەترین کۆسپی بەردەم لایەنگرانی مۆدێڕنیزە کردنی کۆمەڵگا ئەو دەستەیە کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن لە قاوغی رابردوودا بمێننەوە. بەڵام ئەوەی لێرە گرنگە ئێرادە و مەیلێکی گۆڕانخوازانەیە کە لە ناخی کۆمەڵگادا چەکەرەی کردوە. ئەمەش فاکتەرێکی بەهێزە بۆ ئەوەی ئەو هێزانەی رەخنەگری بارودۆخی ئارایین پشتی پێ ببەستن و بڕۆنە پێشێ. بەو پێیە کە ئێستا ئێرادە و مەیلێکی گۆڕانخوانە لە خودی کۆمەڵگادا بوونی هەیە، دەستەی یەکەم کە لایەنگرانی سوننەت و جەهل دەگرێتەوە کەوتوونەتە پەلەقاژە و هیچ شانسی سەرکەوتنیان نییە. ئەوەی دەتوانێ رەوتێکی خێرا ببەخشێ بەم ئاڵوگۆڕانەو بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگا دەستەبەر بکا بەرەی دووهەمە کە پێویستە رۆژ بە رۆژ خۆی زیاتر ئابدەیت بکاتەوەو بە هەموو شێوەیەک پەل و پۆ بهاوێ.
ڕێکه‌وتی ناردن : Monday, January 25 - 17:33:57 UTC
 
   هه‌ڵبژاردنه‌کان
بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

سیاسی

ماڵپه‌ری گیاره‌نگ بۆ خزمه‌ت كردنی ئێوه ئازیزان ساز كراوه و ئاماده‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی، سیاسی، هونه‌ری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌كان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆكی نووسراوه‌کانیانن.

هه‌موو مافه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراون        giareng@giareng.com