عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی شیمیایی یه‌کێک له به‌رپرسه بێ‌به‌زییه‌کانی رژێمی ڕووخاوی به‌عس‌و ئامۆزای سه‌ددام به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 25 ـ 01 ـ 2010 به تاوانی کوشتنی هه‌زاران که‌س له دانیشتووانی شاری هه‌ڵه‌بجه له
ساڵی 1988 و هه‌روه‌ها کاول کردن و قڕ کردنی دانیشتووانی شوێنه‌کانی دیکه‌ی باشووری کوردستان‌و عێراق به 4 جار مردن مه‌حکووم کرا و له ئاکام دا حوکمه‌که‌ی له سه‌ر جێ‌به‌جێ کرا و به سێداره گیانی لێ ئه‌ستێندرا.
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی عێراق ئێعدامی عه‌لی شیمیایی پشت ڕاستکرده‌وه، دیاره عه‌لی شیمیایی حه‌وتوویه‌ک له‌مه‌وبه‌ر واته 17 ـ 01 ـ 2010 بۆ جاری چواره‌م به ئێعدام مه‌حکووم کرا بۆوه.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید دا به سه‌دان هێرشی جۆراوجۆر به سه‌رپه‌ره‌ستی خۆی کراوه‌ته سه‌ر شار‌و گونده‌کانی باشووری کوردستان. گه‌وره‌ترین تاوانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید هێرشی شیمیایی بوو بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا 5 هه‌زرا که‌س شه‌هید بوون و به هه‌زاران که‌سیش تووشی زامی قورس‌و گه‌وره هاتن و تا ئێستاش به‌رده‌وام خه‌ڵکی ئه‌م شاره قوربانی ده‌ده‌ن.
ئێعدامی عه‌لی شیمیایی دوای نزیک به 7 ساڵ زیندانی بۆته هۆی خۆشحاڵی خه‌لکی کوردستان و به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به بریاری ناعادڵانه‌ی عه‌لی شیمیایی بوونه قوربانی و ژیان و ماڵ و حاڵیان لێ تێکچووه.
شایانی باسه که ئه‌و گازانه‌ی که له هه‌ڵه‌بجه به‌کار هاتبوون، یه‌کێک له‌و گازه قه‌ده‌غه کراوانه بوون که به‌کار هێنانیان به ته‌واوی دوای تاوانه گه‌وره‌که‌ی ژاپۆن یاساخ کرا بوو، هه‌ر بۆیه‌ش له مێژه کورده‌کان دوای بۆمبارانی شاری هه‌ڵه‌بجه کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که هێرش بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ک ژینوساید له دونیای ده‌ره‌وه بناسێنن.