له پاش هه‌ڵبژاردنێ ده‌وری ده‌یه‌می سه‌رۆك کؤماری له ئێران که ڕژێمی ولایه‌تی فه‌قی به بێ ئه‌وه‌ی هیچ بایه خێک به ئاکامی ده‌نگه‌کانی گه‌لانی ئێران له‌و هه‌ڵبژاردنه بدا، مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژادی وه‌ك ده‌یه‌مێن سه‌رۆك کۆماری ئیسلامی هه‌ڵبژارده‌وه.
ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی ولایه‌تی فه‌قی کاردانه‌وه‌ی تووندی گه‌لانی ئێرانی لێ که‌وته‌وه و بوو به هۆی تێك هه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له لایه‌ک و خه‌ڵکی ناڕازی و ئازادی خوازی ئێران له لایه‌کی تره‌وه.
سه‌ر هه‌ڵدانی نوێ گه‌لانی ئێران به دژی سیستمی جه‌نایه‌تکار و سه‌ره‌ڕۆی ولایه‌تی فه‌قی که به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناسراوه، ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت مانگه به شکڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه و هه‌ر جاره‌ی به‌بیانویه‌ک و له بۆنه‌یه‌کی جیاوازدا ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامێ شاره‌کان و به گژ هێز و تاقمه چه‌کداره‌کانی ڕژیمدا ده‌چنه‌وه، که ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ دروشم و داخوازیه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕادێکال تر و له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رین تردا خۆ ده‌نوێنن.
جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز که هه‌نووکه به ڕواڵه‌ت له لایه‌ن دوو سه‌رکرده‌ی باڵی ڕفۆرم خوازی کۆماری ئیسلامیه‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێ له سی ساڵی ڕابردودا بێ وێنه بووه و بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ته‌مه‌نی پڕ له شۆره‌یی ڕێژیم‌دا پێگه و مه‌وجودیه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستۆ‌ته مه‌ترسیه‌کی جیدی، به جۆرێك که چاو‌دێرانی سیاسی و ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان سه‌ره‌ڕای لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر چاوه‌ڕوانی هاتنه ئارای هه‌ل ومه‌رجێکی نوێ و گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ئێران دا ده‌که‌ن.
جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز که به ڕواڵه‌ت به دژی ده‌ست تێ وه‌ردانه‌کان به ئاکامی هه ڵبژاردنی سه‌رۆك کۆمار و دزرانی ده‌نگی ده‌نگده‌رانه‌وه هاته ئاراوه و سه‌ری هه‌ڵدا، ئامانج و داخوازیه‌کانی زۆر له‌وه به‌رفراوانتر و ڕادیکال ترن که بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی پێ پێناسه ده‌کرێ. ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه به‌رهه‌می سی ساڵ جه‌نایه‌ت و سه‌رکوت، تیرۆر و تۆقاندن، هه‌ژاری و بێ‌کاری، گه‌نده‌ڵی و نا به‌رابه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه، سه‌رکوتی هه‌موو ئازادیه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی یه‌کانی گه‌لانی ئێرانه که له لایه‌ن رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تا ئێستاش به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه.
ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران به دژی ئه‌نجامی شانۆی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بیانویه‌ك بوو بۆ به گژداچوونه‌وه‌ی تاقمێك مرۆڤی خوێن مژ و دژی گه‌لی که له ماوه‌ی زیاتر له سێ ده‌یه‌دا سه‌ره‌تای‌ترین مافه دیموکراتیک و مرۆیه‌كانیان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک پێشێل كردوه و به که‌ڵك وه‌رگرتن و پشت به‌ستن به یاسا و باوه‌ڕه ئاینی یه دواکه‌وتووه‌کان ده‌سه‌ڵاتی دژی گه‌لێان به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا سه‌پاندوه و به ناوی ئاینه‌وه خۆێان له هیچ جه‌نایه‌ت و تاوانێكی دژی مروڤایه‌تی بۆ پاراستی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکارانه‌یان نه‌پاراستووه.
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز هه‌ڵقۆڵاوی ویست‌و داخوازی‌یه له مێژێنه‌کانی گه‌لانی ئێرانه که به درێژای مێژووی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ڕژێمه گه‌نده‌ڵ‌و یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی ئێران‌دا چه‌وساونه‌ته‌وه‌و مافه ڕه‌وا و به‌رحه‌قه‌کانیان زه‌وت و پێ شێل کراوه.
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز بزوتنه‌وه‌یه‌کی گشت گێر و بنکه‌فراوانه که ئامانجه‌کانی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی هه‌ندێك داخوازی به‌رته‌سك و دیاریکراودا خۆی نابێنیته‌وه، به‌ڵکو له بنه‌ڕه‌تدا خوازیاری له نێو چون و ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی دژی دێموکراتێکی کۆماری ئێسلامی ئێرانه. میرحوسه‌ینی موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕوبی وه‌ك سه‌رکرده‌کانی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ته‌نیا پردێکن بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ری یه بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاسه‌قینه‌ی خۆی که ڕێگای ئازادی، دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری سه‌رده‌میانه یه و ناکرێ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وه‌ك کێشه‌ی قۆڵ وباڵه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامی پێناسه بکرێ.
جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز جوڵانه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لانی ماف خوراوی دانیشتوی ئێرانه، بزوتنه‌وه‌یه‌که که له‌و ماوه‌که‌مه‌دا توانویه‌تی به‌شێکی به‌ر چاو له هێز و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی نێو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌نانه‌ت به‌شێکی به‌ر چاوێش له قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتیش له گه‌ڵ خۆی هاوده‌نگ بکا و په‌ل کێشی نێو حه‌ره‌که‌تی به گژداچونه‌وه به دژی سیسته‌می ولایه‌تی فه‌قی یان دا بکا.
ئه‌گه‌ر چی دروشم و ئامانجه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هێشتا له نێو دڵه‌کاندا ماونه‌ته‌وه و به هۆی سه‌رکوتی بێ به‌زه‌یانه‌ی ئاخۆنده‌کانه‌وه نه‌یان توانیووه خۆیان ده‌رخه‌ن، به‌ڵام نێوه‌رۆکی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێشکه‌وتوانه‌یه و هه‌ڵگری په‌یامی دژی سه‌ره‌ڕۆی وئیستیبدادی ئاینی یه.
جۆڵانه‌وه‌ی سه‌وز توانیویه‌تی به‌شێکی به‌رچاو له که‌مایه‌تی یه ئێتنیکی وئاینیه‌کان، سه‌لیقه و بۆچونه دژ به یه‌که‌کان و به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌و ئامانج و ئاره‌زوانه‌ی که له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دژی گه‌لی یانه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا به ته‌واوی سه‌رکوت کراون و تا ئێستا به بێ چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه له خۆ کۆ بکاته‌وه، بۆیه پێویسته به هه‌ند وه‌ر بگیرێ و پشتیوانی لێ بکرێ.
له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزدا هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی ئێرانی وڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی تری دانیشتوانی ئێران هه‌ڵویست و ڕوانگه‌کانی خۆیانیان به شێوه‌یه‌کی ڕوون و شه‌فاف ڕاگه‌یاندوه، و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که به جۆرێک مکانیزمی پشتگری و به هێزکردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دابین بکه‌ن. ئوپۆزیسیۆنی پرژ وبڵاوی ئێرانی( جگه له کورد) به شێوه‌یه‌کی چالاكانه هه‌وڵیداوه له هه‌موو شێوه‌کانی خه‌بات که‌ڵك وه‌رگرن تا هه‌ل و مه‌رجی په‌ره‌پێدانی خێراتری ناڕه‌زایه‌تی یه جه‌ماوه‌ریه‌کان پێك بێنن و ڕه‌وتی بزۆتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان میکانیزمی ئاڵ و گۆڕه‌کانی وڵات خێراتر بکه‌ن.
له‌م کاته ئاسته‌م و گرینگه‌دا جێگا و ده‌وری حیزب و هێزه تاراوگه‌نشێنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تاڵه و دڵ ساردی و پاشاگه‌ردانی له نێو خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستاندا به گشتی و چالاک وانانی سیاسی و مه‌ده‌نی به تایبه‌تی هه‌ست پێ ده‌کرێ.
قه‌یرانی هه‌ڵویست و سه‌رلێ شێواوی سیاسی زۆربه‌ی حیزب ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و ڕووداوه‌کانی نێو خۆی وڵات که‌وتوه‌ته ژێر کارێگه‌ری له‌ت له‌ت بوونی هێزه سیاسیه‌کان و به ڕوونی پاسیڤ بونیان له هیچ که‌س و لایه‌نێك شاراوه نی یه، و پرسیار گه‌لێکی بۆ هه‌موو لایه‌ك دروست کردووه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه رنجه هه‌نوکه له‌م کاته ئه سته‌مه‌دا هێزه سیاسیه‌کان به میتۆدێکی نوێ تره‌وه به گژ یه‌کدا ده‌چنه‌وه و به هێرشی ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌ر یه‌کتر و وروژاندنی بابه‌ت و پرسی ناوه‌خت و نه‌گونجاو پرسه گرینگه‌کانی نێوخۆی وڵاتیان پشتگؤێ خستووه.
لێدوانی دژبه‌یه‌ك و چه‌واشه‌کارانه، په‌یره‌و کردن و چاندنی سیاسه‌تی دڵه‌ڕاۆکی و پاسیڤیسم له هه‌مبه‌ر ڕاپه‌ڕینه جاماوه‌ریه‌که‌ی گه‌لانی ئێران‌دا، لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه سه‌باره‌ت به نێوه‌ڕۆك و پێک هاته‌کانی پێک هێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، دانی زانیاری ته‌م ومژاوی به خه‌ڵك له ڕێگای ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه حیزبیه کانه‌وه‌وه، و... هتد به‌شێك له‌و شێوازه نوێ یانه‌ن که حیزب ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، قۆرسای هێز و وزه‌ی خۆیانیان بۆ تاوانبارکردنی یه‌کتر ته‌رخان کردوه.
به‌داخه‌وه سیاسه‌تی یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن، هه‌وڵی په‌راوێز خستنی یه‌کتر، تاك لایه نه بڕیاردان وسیاسه‌تی بانێك و دوو هه‌وا سه‌باره‌ت به کێشه سیاسیه‌کانی ئێران له‌وه ده‌چێ ڕه‌وتی پرژو بڵاوی سیاسی درێژه پێ بدا و گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێو گه‌مه سیاسیه‌کانی ئێران‌دا ببیته دوڕاوی سه‌ره‌کی.
سه‌رلێ شێواوی سیاسی زۆربه‌ی حیزبه کوردستانیه‌کان له په‌ێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕۆداوه‌کانی ئێران‌دا، وه‌ك که‌ره‌سه‌ێه‌کی ڕوخێنه‌ر کاری کردوه‌ته سه‌ر یه‌ك ڕێزی و هاوخه‌باتی تێکۆشه‌رانی نێو خۆ وده‌ره‌وه‌ی وڵات و بوه‌ته هۆکارێکی دزێو بۆ پاساوی تاک ڕه‌وی حیزبی، که له‌وه ده‌چی کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کان ئاسته‌م تر ده‌کا. ڕێبه‌رانی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان پێویسته ئه‌و ڕاستیه بزانن که کاتی ئه‌وه هاتووه چاو به سیاسه‌ته‌کانی خۆیاندا له هه‌مبه‌ر کێشه نێو خۆیه‌کاندا بخشێننه‌وه، و به گیانی له خۆبردوی و هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی زیاتر هه‌نگاو ژێرانه بۆچاره‌سه‌ی پاشاگه‌ردانی سیاسی هه‌ڵگرن و له ئاست ڕوداوه‌کانی ئێستا و داهاتوی ئێران‌دا سیاسه‌تێکی نوێ و یه‌ك گرتوانه هه‌لبژێرن.
پرسی سه‌ره‌کی ئه‌مڕۆی گه‌لانی ئێران به تایبه‌تی گه‌لی کورد پرسی پێك هێنانی میکانیزمی ڕوخانی ڕژیمی گه‌نده‌ڵی کۆماری ئیسلامی یه، که مخابن له لایه‌ن حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه له به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبی بایه خی پێویستی پێ نادری و تا ڕاده‌یه‌کێش بونه‌ته هۆکارێکی نه‌رینی بۆ بێ لایه‌نی و لاوازبونی خه‌باتی ڕوو له گه‌شه‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
خه‌بات و به‌رخودانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت خوێندکاران، ڕۆشنبیران، ژنان و چالاکانی مه‌ده‌نی و مافی مروڤ پێویستی به سه‌رکردایه‌تیه‌کی یه‌ك گرتوو به هێز هه‌یه که بتوانی تێکڕای بیر و بۆچونه جیا جیا کان و هه‌موو ڕۆڵه‌که‌نی خه‌ڵکی کوردستان له ڕێزی خۆیدا کۆ کاته‌وه، و له سه‌نگه‌ری دژی دیکتاتۆری‌دا ڕێک یان خا وخه‌باتی پێشکه‌وتن خوازانه‌ی گه‌ل تا لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن ڕێبه‌رایه‌تی بکا