ڕێکخراوه‌کانی به‌رگری له مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهان
ناوه‌نده‌کانی به‌دواداچونی مافی ئینسانه‌کان
که‌سایه‌تییه مرۆڤ دۆسته‌کان له سه‌رانسه‌ری دنیا دا
هه‌موتان که‌م و زۆر گوێبییستی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژیمی دواکه‌وتوو دژی ئینسانی کۆماری ئیسلامی دا بوون.
ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی که له دوای کودیتای هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌وه‌نده به‌ربڵاو بوون که له سه‌رانسه‌ری دنیادا ده‌نگی دایه‌وه. له ڕاستی دا له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا هه‌میشه له گۆشه و که‌ناره‌کانی ئێران درێژه‌یان هه‌بووه. به‌تایبه‌ت له کوردستان له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا، به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌تر به‌ڕێوه چوون و هه‌ر ئێستاش زۆر دڕندانه‌تر له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران به‌ڕێوه ده‌چن.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی که هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاریه‌وه دژایه‌تییه‌کی زۆری له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی مافخوازی ئێران هه‌بووه، له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه دا ڕق و قینی خۆی به گه‌لی کورد له کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ڕشتووه. هه‌ر ئێستاش ده‌یهه‌وێ ته‌واوی خه‌ڵکی ئێران به هۆی ئه‌و جینایه‌تانه‌وه که ده‌رهه‌ق به کورده‌کانی ده‌کا، چاو ترسێن بکا. به‌و مه‌به‌سته ده‌ستی کردووه به به‌شینه‌وه‌ی حوکمی له سێداره‌دان به سه‌ر لاوانی کورد دا و له کوردستان هه‌ر که‌س ده‌گرن مه‌ترسی حوکمی ئیعدامی له سه‌ره.
هه‌ر ئێستا 21 که‌س له چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی له کوردستان حوکمی ئیعدامیان به سه‌ر دا سه‌پاوه. له دوو مانگی ڕابردو دا 2 که‌س به ناوه‌کانی ئیسانی فه‌تتاحیان و فه‌سیحی یاسه‌مه‌نی له سێداره دراون. ئه‌وه له کاتێک دا بوو که ئیحسانی فه‌تتاحیان پێش ڕووداوه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری به ده ساڵ زیندان مه‌حکوم کرابو.
ئیستاش ڕۆژ نییه خه‌به‌ری به شینه‌وه‌ی چه‌ند حوکمی ئیعداممان له کوردستان به ده‌ست نه‌گا. ئه‌و کرده‌وانه‌ی ڕژیم با‌س له‌وه ده‌که‌ن که له کوردستانی ئێران فاجیعه‌یه‌کی دژی ئینسانی به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر ڕۆژێک که تێده‌په‌ڕێ زۆرتر به‌ربڵاو ده‌بێ و گیانی سه‌دان لاوی کورد ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به‌و هۆیه‌وه داواتان لێ ده‌که‌م هه‌رچی زووتر ئیقدامێکی پیشگیرانه بکه‌ن و مه‌هێڵن ده‌سته ده‌سته لاوی کورد به بێ تاوان بچنه بن سێداره. پێش‌گرتن له درێژه‌دانی ئه‌و جینایه‌ته، ئه‌رکی ئینسانیتانه و پێشنه‌گرتنی ئه‌و جینایه‌تانه به مانای ئازادکردنی ده‌ستی جینایه‌تکارانی دژی مرۆڤایه‌تییه. داواتان لی ده‌که‌ین فشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی تا ده‌ست له کوشتاری لاوانی کورد هه‌ڵبگرێ.
له گه‌ڵ ڕێز و چاوه‌ڕوانی بۆ هه‌نگاونانی به کرده‌وه‌تان
مسته‌فا شڵماشی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
26 - 1 - 2010