
به بۆنه‌ی 2 ی ڕێبه‌ندان 64 مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هاوکاری یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان و ناوه‌ندی سوئێدی
ـ کوردی له شاری ڤێسترۆس له وڵاتی سوئێد ڕێ‌وڕه‌سمێک به به‌شداری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش‌و ناسراوی گه‌له‌که‌مان به‌رێز کاک ناسر ڕه‌زازی و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی لاو و ده‌نگخۆش کاک به‌ختیار ساڵح به‌رێوه ده‌بات.به‌شداری کوڕان‌و کچان‌و دانیشتوانی کورد له وڵاتی سوئێد له‌م شه‌وئاهه‌نگ‌و ڕێ‌وڕه‌سمه‌دا ڕێز گرتنه له دامه‌زرێنه‌رانی کۆماری کوردستان به تایبه‌ت پێشه‌وا قازی سه‌رۆک کۆماری کوردستان و ئاوات‌و ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 30 ـ 01 ـ 2010
کاتژمێر 18:00 تا 24:00
شوێن شاری ڤێسترۆس ( ڤێسترۆس هالێن )
Bombardier Arena a Salen (Västerås Hallen)
بڵیت بۆ ته‌مه‌ن 16 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه 120 کڕۆن
بڵیت بۆ 12 بۆ 16 ساڵ 70 کڕۆن
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن به‌و ژماره ته‌له‌فوونانه په‌یوه‌ندی بگرن.
0737673239 ...... 0704782355
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن سه‌یری پۆستێری 2 ی ڕێبه‌ندان بکه‌ن.
بۆ بینینی پۆستێر به قه‌واره‌ی گه‌وره ده‌توانن چرکه له سه‌ر وێنه‌که بکه‌ن.
