ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 30 ـ 01 ـ2010 ، رێبوارانی به ئه‌مه‌گی ڕێبازی پر سه‌روه‌ری پێشه‌وای نه‌مرو به‌شێکی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئێد له گۆڕه‌پانی به‌رده‌م " ڤیسترۆس هاللێن"ی شاری ڤێسترۆس به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن و پیرۆز کردنی یادی 64 مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له ساردی‌و سه‌رمای بێ‌وێنه‌ی وڵاتی سوئید کۆبوونه‌وه و به دڵ‌و هه‌ستێکی پاکه‌وه پۆل پۆل و له سه‌فێکی دوورودرێژدا به‌ره‌و ساڵۆنی ئاهه‌نگه‌كه چوون و چاوه‌روانی ده‌ستپێکردنی به‌رنامه‌ی 2 ی ڕێبه‌ندان بوون.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی به‌رنامه، به‌رێزان خاتوو کوێستان بابایی و کاک شوان جوامێری به زمانی كوردی و سوئێدی به خێر هاتنی گشت لایه‌ک کرا و هاوکات چه‌ندین په‌خشان و هۆنراوه‌ی جوان به زاراوه شیرنه‌کانی کوردی سه‌باره‌ت به ڕۆژی 2ی ڕێبه‌ندان خوێندرانه‌وه.
یادی كۆماری كوردستان به به‌شداریی دیار‌و به‌رچاوی کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، نوێنه‌رانی حیزب و رێكخراوه سوئێدی و كوردستانی‌یه‌كان، کۆمه‌ڵێک له که‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه کورده‌کان و دۆستان و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان و به به‌شداری چالاکانه‌ی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، كاتژمێر 19:00، به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب که له لایه‌ن پۆلێک له کیژ و کوڕانی دڵگه‌رمی سه‌ر به یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خوێندرایه‌وه ده‌ستی پێکرا و پاشان خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان و به تایبه‌ت شه‌هیدانی کۆمار ڕاگه‌یاندرا.

ئه‌وجار په‌یامی کۆمیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی به‌رپرسی کۆمیته‌ی سوئێد پێشکه‌ش کرا، په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب وێرای ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له کار‌و تێکۆشان و ئه‌رک و په‌یامه‌کانی کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی پێشه‌وا قازی و حیزبی دێموکراتی کوردستان له ماوه‌ی 11 مانگ ده‌سه‌ڵاتی کۆمار‌دا به‌رز نرخاند. به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامی حیزب ئاماژه کردن به خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران له ماوه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له ئێران دا و هه‌روه‌ها ڕۆڵ و پێگه‌ی ژنان و لاوان و خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران له خۆپێشاندانه‌کان دا بوو. په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب هه‌ڵگری برایه‌تی و یه‌کگرتووی ریزه‌کانی کورد‌و به تایبه‌ت هێزه سیاسی‌یه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بوو و داوای له تێکرای ئازادیخوازان و هێزه سیاسی‌یه‌کانی کورد کرد بوو که بۆ ڕزگاری له ده‌ست کۆماری ئیسلامی یه‌کگرن و بۆ لێک نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌نگاوی مه‌سئولانه هه‌ڵبگرن و دوایین وته‌کانی په‌یامه‌که‌ش به پیرۆزبایی له‌گه‌لی کورد به گشتی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌شداران و نوێنه‌ری حیزب و ڕێکخراوه سیاسی‌یه‌کان و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی‌یه سه‌ربه‌خۆکان کۆتایی پێ‌هات بوو.

له درێژه‌ی په‌یامه‌کان دا ئه‌و چه‌ند په‌یامه له لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه خوێندرانه‌وه
- په‌یامی حیزبی لیبرالی گه‌ل له لایه‌ن فرێدریک مالم
- په‌یامی حیزبی چه‌پ له لایه‌ن په‌ر لیتهاممێر
- په‌یامی حیزبی سوسیال دێموکرات له لایه‌ن سروه نستانی خوێندرایه‌وه
- په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن خاتوو جه‌میله کرمانج پێشکه‌ش کرا
- په‌یامی ناوه‌ندی سوئێدی کوردی له لایه‌ن کاک مه‌سعوود دیماسی
- په‌یامی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن کاک مه‌ریوان نستانی
- په‌یامی به‌رێز مامۆستا شێخ عێزه‌دین حوسێنی له لایه‌ن کاک مسته‌فا فه‌تحیان پێشکه‌ش کرا.

له لایه‌ن کاک محه‌ممه‌د ئیسماعیلی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندی‌یه سیاسی‌یه‌کان چه‌ند وته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به به‌شداری و حوزووری نوێنه‌ری حیزب و ڕێکخراوه سیاسی‌یه‌کانی کورد‌و کوردستانی و که‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه‌کانی کورد له‌م یاده پیرۆزه‌دا پێشکه‌ش کرا و به‌رێز ئیسماعیلی به نوێنه‌رایه‌تی حیزب له وڵاتی سوئێد سوپاسی ئاماده‌بوون و به ده‌نگه‌وه هاتنی نوێنه‌ری حیزب‌و ڕێکخراوه سیاسی‌یه‌کانی کرد و ئاماژه‌ی به ناوی هه‌موو حیزبه‌کان کرد و خۆشحاڵی کۆمیته‌ی سوئێدی سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی برووسکه و په‌یامه‌کانی گشت لایه‌ک ده‌ربری.
ناوی حیزبه‌کان بریتی‌بوون‌له:
· یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ـ سوئێد
· ماموستا شێخ عیززه‌ددین حوسێنی
· پارتی دێموکڕاتی کوردستان(رێکخراوه‌کانی وێستمانلاند، ئۆرێبرۆ)
· کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران- کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵم
· سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیته‌ی ئورووپا
· نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ـ حکا
· پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وپارتی سۆسیال دێموکراتی کوردستان ـ رۆژهه‌ڵات، په‌یامی هه‌وباش
· فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان له سوئێدـ په‌یوه‌ندی ناوخۆ‌و هه‌رێمه‌کان
· پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ـ کۆمیته‌ی سوئێد
· رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێری کوردستان ـ کۆمیته‌ی سوئێد
· حیزبی شیوعی کوردستان
· بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
· کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه پێدانی کوردستان ـ جاپک
· کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان ـ لقی هه‌نده‌ران
· کۆمه‌ڵه‌ی رێکخستنه دێرینه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ـ سوئێد
· کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی وێسترۆس
· کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی ئۆرێبرۆ
· که‌رتی ریکخستنی ئۆرێبرۆی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
· پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان مامه قاله‌ی شۆرش
دوابه‌دوای پێشکه‌ش کردنی په‌یامه‌کان، له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی یادی 2ی ڕێبه‌ندانه‌وه چه‌ند هۆنراوه پێشکه‌ش کران و ئه‌وجار داوا له کیژ و کوڕانی سه‌ر به یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرا، که بێن و راسته‌وخۆ به‌رنامه‌ی هونه‌ریی ئه‌م شه‌ویاده مه‌زنه ده‌ست پێ بکه‌ن.

سه‌ره‌تا کیژ و کوڕانی دێموکرات به ریزه هه‌ڵپه‌رکێ‌یه‌کی جوان و کوردانه پێشوازیان له 64 مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان کرد‌و دیمه‌نێکی جوانیان به ڕێ‌وڕه‌سمی 2 ی ڕێبه‌ندان دا.
ئه‌وجار له نێوئاخنی به‌رنامه‌که دا ئه‌و به‌رێزانه هه‌ستی خۆیان سه‌باره‌ت به کۆماری کوردستان ده‌ربری، له لایه‌ن کاک سه‌ید که‌ماڵ سروودێکی نیشتمانی و له لایه‌ن کیژۆڵه‌ی ده‌نگخۆش خاتوو شنۆ ئه‌حمه‌دی گۆرانی‌یه‌کی به هه‌ست و هه‌روه‌ها له لایه‌ن کاک ره‌حمان نستانی حه‌یرانێکی به سۆز پێشکه‌ش کران که له‌گه‌ڵ پێشوازی گشت لایه‌ک به‌ره‌وروو بوو.
پاشان به‌شی هونه‌ریی یادی 2ی ڕێبه‌ندان به به‌شداریی 2 که‌س له هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆشی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستی پێ‌کرد و تا کاتژمێر 12ی شه‌و به گۆرانی درێژه‌یان به‌م بڕگه‌یه دا.
هونه‌رمه‌ندی ناسراوی گه‌له‌که‌مان کاک ناسر ڕه‌زازی و هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی لاو کاک به‌ختیار ساڵح هه‌رکام له ماوه‌یه‌کی دیاریکراوی به‌رنامه‌که دا هاتنه نێو ئاپۆرای دڵ پر له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی به‌شدارانی جێژنی یادی کۆماری کوردستان‌و جۆش و خرۆشێكی بێ‌وێنه‌یان دا به ئه‌م یاده پیرۆز و نه‌ته‌وه‌یی‌یه و به گۆرانی‌یه‌کانیان شه‌وێكی له‌بیر نه‌کراو خۆشیان بۆ به‌شداربووانی ئه‌م یاده مه‌زنه پێکهێنا. ساڵۆنی گه‌وره‌ی "ڤێسترۆس هاللێن" وه‌ک دڵی ئه‌ویندارانی به‌شدار پڕ له هه‌ستی نیشتمان‌په‌روه‌ری بوو.
گه‌ڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌کی كیژان و كوران و ژنان و پیاوانی به‌شدار له‌م جێژنه دا به بێ هه‌ستکردن به ماندوویی و بێ وچان، نیشانه‌ی ڕێزگرتن بوو له کۆماره جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی کوردستان، به‌شداربووان به‌م چه‌شنه وه‌فادری خۆیان به گه‌وره‌یی ڕۆژی 2ی ڕیبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان ده‌ربری و جارێکی دیکه په‌یمانی وه‌فاداری‌یان له گه‌ڵ سه‌روه‌رانی کۆماری کوردستان و ڕێبازی پیرۆزی کوردایه‌تی نوێ کرده‌وه.

پێشوازیی نیشتمانپه‌روه‌ران و دڵسۆزان له 64 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، جارێكی‌تر ئه‌و راستی‌یه‌ی به گشت لایه‌ك سه‌لماند كه كۆمار و حیزبی پێشه‌وا قازی نه‌مر، ویست و داخوازی خه‌ڵكی كوردستان بوون و ئاڵ‌وگۆڕه‌کان و تاراوگه‌نشینی نه‌یانتوانیوه و ناتوانن خۆشه‌ویستیی 2ی ڕێبه‌ندان له دڵی كوردان دا، كه‌م كه‌نه‌وه.
شایانی باسه که ساڵۆنی گه‌وره‌ی ڤێسترۆس هاڵلێن له لایه‌ن هاوڕێیانی کۆمیته‌ی گشتیی سوئێد و کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تی لاوان و ژنان و ناوه‌ندی سوئێدی کوردی به شێوه‌یه‌کی زۆر جوان و ڕێک‌وپێک ئاماده کرابوو و به ده‌یان درووشمی جۆراوجۆر، وێنه‌ی شه‌هیدانی نه‌مری گه‌له‌که‌مان، پێشه‌وا قازی، دوکتور قاسملوو، دوکتور شه‌رفکه‌ندی و هه‌روه‌ها وێنه‌ی بارزانیی نه‌مر و ده‌یان شه‌هیدی دیکه، ئاڵای کوردستان، ئاڵای سوئێد‌و ئارمی حیزبی دێموکرات کوردستان ڕازابۆوه. هه‌روه‌ها پێویسته که ئاماژه به‌وه‌ش بکرێ که له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری ئه‌م جێژنه‌وه وێنه‌ی سه‌دان که‌س له پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان و وێنه‌کانی کۆماری کوردستان، له قه‌واره‌ی گه‌وره‌دا به پرۆژوکتۆر له سه‌ر دیواری ئه‌م تالاره بۆ به‌شداربووانی ئه‌م جێژنه نیشان ده‌درا.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوره‌سمه‌که‌داچه‌ندین سروودی شۆرشگێرانه‌ی دیکه له نێوان به‌رنامه‌کانی ئه‌و جێژنه دا بڵاو کرانه‌وه.
هه‌روه‌ها له ئاهه‌نگی یادکردنه‌وه‌ی 64 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا له ڤێسترۆس، کامیره‌وانانی کوردکاناڵ له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که‌وه تا کۆتایی، به به‌رده‌وامی خه‌ریکی هه‌ڵگرتنی فیلمی مه‌راسیمه‌که بوون. هه‌روه‌ها به‌شی وێنه‌گرتنیش به به‌رده‌وامی وێنه‌یان ده‌گرت و به سه‌دان دیمه‌نی جوانیان به ئه‌رشیفی وێنه‌کانمان زیاد کرد.
سه‌ره‌نجام كاتژمێری 12:00 ی نیوه شه‌و، له نێوچه‌پڵه‌ڕیزان، پێكه‌نین و خۆشی و شادیی حه‌شیمه‌تی به‌شدار دا، یادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان كۆتایی پێ‌هات.
حیزبی دێموكراتی كوردستان/ کۆمیته‌ی سوئێد