16 ساڵ پێش ئێستا پاچێکمان ده‌ست دایه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی عێراق له‌ژێر ناوی پڕۆژه‌ی نه‌وتی کوردستان و پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵ دا، بێ‌ترس ده‌ستمان به پاچکاری خۆمان کرد‌و رووی سیاسه‌تمه‌داران، بازرگانان و میدیای دنیامان سوڕانده سه‌ر ئه‌و پاچکاریه،
داگیرکه‌رانی کوردستان که‌وتنه دڵه‌راوکه‌و وتیان (بێستونی) ئه‌و سه‌رده‌مه قسه‌ی خۆی ده‌باته سه‌رو یه‌ک به‌یه‌کمان هه‌ڵده‌وشێنێ، زۆر هه‌وڵیان دا راسته‌و خۆ بمان ترسێنن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت، که بۆیان ده‌رکه‌وت بۆ خۆیان به ئه‌نجام ناگه‌ن، وه‌ک پیشه‌ی پێشوویان کوردیان لێ راست کردینه‌وه بۆ ده‌ستگرتنمان و رێگرتن له‌و پاچکاریه که درێژه هه‌ردووک پڕۆژه‌که به به‌ڵگه‌یه‌کی زۆره‌وه له‌و کتێبه‌دایه که ئێستا له بازاڕه:
http://www.authorhouse.com/Bookstore/ItemDetail.aspx?bookid=60547هه‌وڵی کورده عێراقچیه‌کان نه‌یان توانی ئێمه بترسێنن و دورمان بخه‌نه‌وه له پاچکاری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی عێراق، ئێمه به‌رده‌وام کارمان لێکردوه و کاری لێده‌که‌ین، به‌هه‌موو زمانێک داوای هه‌ڵوه‌شانی عێراقمان کردوه‌و داوکه‌شمان جێگای خۆی گرتوه، ئه‌وه‌ی که رێگره له‌پێش هه‌ڵوه‌شانی عێراق کورده عێراقچیه‌کانن که له‌ژێر پرۆپانگده‌ی هه‌ڵبژاردن دا ده‌نگی کورد به‌کار ده‌هێنن بۆ رێگرتن له هه‌ڵوه‌شانی عێراق.
سه‌ردار پشده‌ری
له‌نده‌ن