سه‌روتاری گۆڤاری ژماره دوو
له ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌کی زایینی‌دا (یانوار) یا له کۆتایی سه‌رماوه‌زدا یه‌که‌م ژماره‌ی گۆڤاری بێ داییکیم له ڕێگای تۆڕی جیهانی ئینتێڕنێته‌وه خسته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی کورد زمان.
به هۆی ئه‌وه‌ی که بابه‌ت و نووسراوه‌کانم ته‌نیا بۆ یه‌ک ماڵپه‌ڕ یا حیزب و ڕێکخراوی تایبه‌ت نانووسم، به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان، هه‌ر به‌و پێیه‌ش حه‌ول ده‌ده‌م که بۆ چه‌ند ماڵپه‌ڕ و که‌سایه‌تی و ڕێکخراوی بنێرم. ئه‌مه خۆی ئه‌گه‌ر چی له لایه‌ن منه‌وه ته‌نیا سه‌ربه‌خوییم ئه‌سه‌لمێنێت که سه‌ر به که‌س نیم، به‌ڵام به داخه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێک ماڵپه‌ڕه‌وه سانسۆڕ ده‌کرێن.
کاتێک حیزبێک هه‌ڵه ده‌کات، ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی ڕه‌خنه‌ش بێت! سه‌رده‌می حه‌زفی فیزیکی نه‌یاری سیاسی به سه‌ر چووه، و نه‌یاری سیاسی دوژمنت نیه، به‌ڵکو ڕه‌خنه گرته و له دێمۆکڕاسیدا هه‌مو که‌س ڕه‌خنه ئه‌گرێت و ئه‌بێت بیگرێت، چوونکه مرۆڤی ئازاد قسه ده‌کات و بێده‌نگ نابێت. که‌واته ئه‌بێت ته‌مرینی ئه‌وه بکه‌ین که وتاری ڕه‌خنه‌گرانه‌ی دژی خۆمان بڵاو بکه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر به تۆمه‌ت یا ناڕاستی ئه‌زانین، وڵامی بد‌ینه‌وه. ئه‌مه‌یه ڕێگای دروست و دێمۆکڕاسی و ئازادی له کرده‌وه‌دا، نه‌ک هاواری ئازادی و دێمۆکڕاسی سه‌ر بده‌ین، به‌ڵام هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ک له خۆ نه‌گرین و خه‌ڵک سانسۆڕ بکه‌ین!!
هیوادارم ئه‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاری زامه‌کانی بێ داییکی که زه‌حمه‌ت و شه‌ونخوونیم له پایدا کێشاوه سانسۆڕ نه‌کرێت. که ئه‌وه خۆبه‌خۆ ئه‌ی سه‌لمێنێت که چه‌نده باوه‌ڕیان به ئازادی ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕ که ئیدیعای ئه‌که‌ن هه‌یه!
ئه‌م ژماره‌م که‌متر ته‌رخان کردووه بۆ باسی سیاسی، به‌ڵکو زیاتر باسی زانستی و گه‌ردوونناسی و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک باسی سه‌یر و سه‌مه‌ر که ئه‌م ڕۆژانه له ئینتێڕنێت زۆر باسیان لێوه ده‌کرێت و منیشیان خستۆته سه‌رنج و کونچکاوییه‌وه، ئه‌ویش باسی کۆتایی ژیان و نه‌مان و له‌ناو چوونی زه‌ویه!! ئاااااا ئه‌زانم ڕه‌نگه پێتان وابێت که ئه‌تان ترسێنم، نا وانیه، ته‌نیا پێم وایه که جیهان بچکۆله بۆته‌وه و ئێستا هه‌موومان له قۆناخی گڵۆباڵیزمدا ئه‌ژین، هه‌ر بۆیه پێویسته که هاووڵاتیانی کورد زمانی منیش ئاگایان له‌و باسانه بێت که له جیهاندا له ئارادان و مرۆڤ زانیاری ببێ باشتره له‌وه‌ی که ئاگای له هیچ نه‌بێت، کێ ناڵێت له‌وانه‌یه له پڕ به ڕاست بگه‌ڕێن، با بزانین ئه‌وجار چی بکه‌ین. له یه‌کێک له‌و وتارانه‌دا (شایعه‌ی کۆتایی ژیان له ساڵی 2012دا و ئه‌رکی ئێمه‌ی مرۆڤ...) به باشی باسم کردووه که کورد ده‌وڵه‌تی نیه که له هه‌ندێک کێشه و گرفت ئاگاداریان بکاته‌وه، بۆیه پێویسته ئێمه و مانان نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌و شتانه ئاگادار بکه‌ینه‌وه. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و قسانه‌ی من له‌و وتاره‌دا ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که گه‌لی کورد زیاتر په‌ی به ئه‌همییه‌ت و گرنگی ده‌وڵه‌تێکی کوردی به‌رن و ئه‌وه‌ش خۆی هه‌ر خزمه‌تێکه که من حه‌ولم داوه له‌و وتاره‌دا نه‌ته‌وه‌که‌می لێ ئاگادر بکه‌مه‌وه!
له کۆتاییدا پێویسته که پێتانی ڕابگه‌یه‌نم که هه‌مو کار و ئه‌رکه‌کانی ئه‌م گۆڤاره به ته‌نیا خۆم کردوومن و به دڵنییاییه‌وه که‌م و کووڕی له باری ڕێنووس و ڕێزمان و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی دانانی گۆڤارێک تێدایه که هیوادارم له‌وبوارانه‌دا بمبورن. هه‌روه‌ها هیوادارم که ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له هه‌ر کوێ هه‌ن و به تایبه‌ت سیاسیه‌کانمان و خوێندکاره‌کانمان و هه‌موو گه‌لی کوردستان وشه به وشه‌ی ئه‌م گۆڤاره بخوێننه‌وه و دڵنیا بن که له کۆتاییدا گه‌لێک زانیاری باش و به نرختان وه‌گیر که‌وتووه که بۆ داهاتووتان به که‌ڵک ده‌بێت!!
نووسه‌ر: ئه‌یووب ڕه‌حمانی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڤاره چرکه له سه‌ر نووسینی خواره‌وه بکه‌ن.