ئێواره‌ی رۆژی 14ی رێبه‌ندان به‌رێز دوکتور ره‌سوول قادری برای تێکۆشه‌ری دێرین کاک سه‌رهه‌نگ قادری له شاری ڤیێنای وڵاتی ئوتریش کۆچی دوایی کرد. به پێی وه‌سیه‌تی خۆی ته‌رمه‌که‌ی گوێزرایه‌وه گوندی سه‌رووکانی و به به‌شداریی هه‌زاران که‌س و له رێوره‌سمێکی شکودار دا به خاک ئه‌سپێردرا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه له لایه‌ن هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی قادری و ئیفتیخاری رێوره‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی کۆچکردوو دوکتور قادری له شاری ئۆپسالا به‌رێوه ده‌چێ.
له م په‌یوه‌ندییه دا به رێز کاک سه‌رهه‌نگ قادری داوا له هه‌موو ئازیزانی شاره‌کانی دوور ده‌کات که به هۆی سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌کی رێگاوبانه‌کان خۆیان تووشی زه‌حمه‌ت و مه‌ترسیی رێگا نه‌که‌ن و پێشه‌کی سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌کا که به هؤی ته‌لیفۆنه‌وه هاوده‌ردیان کردووه.
Datum : 2010 02 13
Tid : 14:00 – 18:00
Plats : Stordammenskolan i Sävja
(Sävja ligger på väg 255 en halv mil söder om Uppsala( gamla stockholmsvägen
Adress : Västgötaresan 64 Uppsala
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک دوکتور ره‌سوول قادری له ناخی دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌س‌و کاری له نێوخۆی کوردستان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات و هه‌موو دۆستان و ئاشنایان و به تایبه‌ت تێکۆشه‌ری دێرین کاک سه‌رهه‌نگ قادری و کوڕه‌کانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌م و له‌و خه‌مه دا خۆم به شه‌ریک و خه‌می گشت لایه‌ک ده‌زانم، ڕوحی شاد.
حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی