
بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی 3 ده‌یه‌ی ڕابردووی خه‌ڵکی ئێران دژی دیکتاتۆری ده‌سه‌لاتداری دینی و جولانه‌وه‌ی تازه پێی گرتوو به‌ڵام به توانای سه‌وز، ، وه‌ک به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری، پێگه و بنکه‌ی نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیهی خستووه‌ته له‌رزه و به‌ره‌و هه‌ڵته‌کاندنی یه‌کجاره‌کی بنیاتی ئه‌و حکومه‌ته دیکتاتۆره هه‌نگاو ده‌نێ.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 3 ده‌یه‌ی ڕابردوو دا به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دا بووه که سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی گه‌لانی ئیران دژی دیکتاتۆری پێشوو وه‌ک ئامرازێک بۆ شه‌رعییه‌ت دان به ده‌سه‌ڵات ره‌شێ به‌کار بێنێت. به‌ڵام ئه‌م ساڵ به پێچه‌وانه‌ی سالانی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵک و هاتنه مه‌یدانی کۆمه‌ڵانی ناڕازی دژ به سیداره و گرتن و کوشت، ده‌یانه‌وێت به هه‌ڕه‌شه و گوڕشه له 30 مین ساڵه‌وه‌گه‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا، خه‌ڵکی ئێران خانه‌نشین بکه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن که خه‌ڵک بۆ ده‌ربڕێنی ڕق بیزاری خۆیان دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته نگریسه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپیشاندان ساز بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌زموونه‌کانی به دستهاتوو له بزووتنه‌وه‌ی تازه پێ گرتووی سه‌وز له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردوو دا ئه‌وه ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه که خه‌ڵکی شۆڕشگێر و خه‌باتگێڕی ئێران، نه‌ک هه‌ر له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و گرتن و کوشتن ناپڕێنگێنه‌وه، به‌ڵکوو خه‌یاڵی خانه‌شین کرانیان له ڕۆژی 22ی ڕێبه‌ندان دا سه‌رابێک زیاتر نیه. به ڵام به پێچه‌وانه، بزوتنه‌وه‌یه‌ک که سه‌ره‌تا به دروشمی " ده‌نگه‌کانم له کوێن" ده‌ستی پێ کرد، ئه‌مڕۆ له‌و په‌ڕی له خۆبووردوویی دا داوای لا بردنی ئه‌سڵی ولایه‌تی فه‌قیهی کردووه‌ته یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین داوا‌کانی خۆی.
" کۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران"، وڵاتی ئێران به وڵاتی هاوبه‌شی گشت نه‌ته‌وه و پێکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته به گشت ڕه‌نگ و ده‌نگێکی جیاوازه‌وه ده‌زانیت و له خواستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌رچه‌شنه چه‌وسانه‌وه‌یکی " ره‌گه‌زی، ئیتنیکی و دینی" و دابین کردنی مافی وه‌ک یه‌ک بۆ گشت هاووڵاتیان و پاشه‌کشه به حکومه‌تی کوده‌تا و وه‌لی فه‌قیه و کۆتایی هێنان به حکومه‌تی سه‌رکوتگه‌ری دینی پشتیوانی ده‌کات.
هه‌ر بۆیه ئێمه له گشت ئێرانییه‌کی ئازادی خواز، به هه‌ر بیروبۆچوونیکی سیاسی و له ژێر هه‌ر ناو و ئالایک دا که هه‌یه داوا ده‌که‌ین بۆ هه‌ڵگرتنی سزای سێداره و کۆتایی هێنان به سه‌رکوت و ئه‌شکه‌نجه ئازاری ڕۆله‌کانی ئیران و ئازادی به په‌له‌ی به‌ندکراوه سیاسییه‌کان و هه‌روه‌ها بۆ هاوپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وتی 11/2/ 2010ی زایینی کاتژمێر 5 ی پاشنیوه‌رۆ به کاتی سوید، له خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی ئێرانییه‌کانی شاری ستۆکهۆڵم دا به‌شداری بکه‌ن و بۆ جارێکی دیکه له ڕێزی یه‌کگرتوو دا گه‌وره‌یی و عه‌زمه‌تی گه‌لانی ئێران به گشت جیهان نیشان بده‌ن.
کات ڕۆژی 5 شه‌ممه 11ی فێبرییه کاتژمێر 5 ی پاشنیوه‌ڕۆ
شوێن: گۆره‌پانی ناوه‌ندی شاری ستۆکهۆڵم " سرگۆل تۆریه‌ت"
ڕێکخه‌ر: کۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له بزوتنه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران