كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی شه‌هید دوکتور قاسملوو
عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌وزستانی سالی1930دا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له شاری ورمێ له دایك بووه.خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له ورمێ و تاران ته‌واوكرد. هاورێ قاسملوو ساڵی1945 تێكۆشانی سیاسی خۆی به دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستان له شاری ورمێ ده‌ست پێ كرد.
ساڵی1946 به دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد دا بۆ خوێندن چووه تاران و ساڵی1948بـــۆ درێژه‌پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس. گه‌یشتنی به پاریس هاوكات بوو له گه‌ڵ ته‌قه كردن له شا له زانستگای تاران. به‌و بۆنه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رینی خوێندكاره ئێرانێ یه‌كان له پاریس پێكهات كه له‌وێ دا كاك ره‌حمان قاسملوو به درێژه‌یی به دژی شای‌ئێران قسه‌ی كرد و له ئاكام دا خوێندكاران په‌یامێكی ئیعترازییان بۆ شا نارد. ئه‌م كاره بوو به‌هۆی فشاری حكومه‌تی ئێران و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی فه‌رانسه‌ش بۆ سه‌ر كاك ره‌حمانی ناچاركرد پاریس به جێ هێڵێ و وه‌ك خوێندكاری بوورس پێدراوی "یه‌كێه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكاران" چوو بۆ پڕاگ پێته‌ختی چیكوسلوواكی هه‌رله‌وماوه‌دا كه له فه‌ڕانسه بوو به هاوكاری چه‌ند خوێندكاری كورد "كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد"یان له ئوروپا دامه‌زراند.
ساڵی 1951 به نوێنه‌رایه‌تیی خوێندكارانی ئێران له زۆركۆبوونه‌وه و كۆنفه‌ڕانسی فیدراسیونی جیهانیی لاوان دا له مه‌جارستان به‌شدار بوو. ساڵی1952له سه‌رده‌می حكومه‌تی میللیی دوكتور موسه‌دیق‌دا هاورێ قاسملوو پاش ئه‌وه‌ی له زانستگای پڕاگ‌دا لیسانسی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یه‌كانی وه‌رگرت گه‌ڕاوه ئێران. ئه‌وكاته له نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستان و حیزبی تووده‌ی ئێران دا یه‌كیه‌تیی ته‌شكیلاتی هه‌بوو. هاورێ قاسملوو پاش شه‌ش مانگ تێكۆشان له تاران هاته‌وه مه‌هابادو له وێ سه‌رپه‌رستیی كاری حیزبیی وه‌ئه‌ستۆ گرت.

پاش كۆده‌تای شوومی19/8/1953ناچار بوو به ته‌واوی خۆی بشارێته‌وه و به نهێنی له تاران و له كوردستان خه‌ریكی تێكۆشانی حیزبی بێ. له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رستی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی به ئه‌ستۆوه بوو.هه‌ر له ماوه‌یه‌ش دا بوو كه كۆمیته‌یه‌كی سه‌راسه‌ری بۆ كاروباری حیزبی دێموكرات به به‌رپرسایه‌تی ئه‌و پێكهات و ساڵی1957جارێكی دیكه چۆوه چیكوسڵوواكی.
هاورێ قاسملوو ساڵی1958گه‌ڕاوه بۆ عێراق و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی مه‌سئوولی دیكه‌ی حیزبیی هه‌وڵیان دا له رێگای عێراقه‌وه رێكخراوه‌كانی حیزب زیندوو بكه‌نه‌وه. به‌ڵام به هۆی كارشكێنیی به‌رێوه‌به‌رانی پارتی‌دێموكراتی كوردستانی عێراق له‌وكاره‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن، ساڵی1960به ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی عێراق له‌و وڵاته ده‌ركراوگه‌ڕاوه بۆ پڕاگ.ساڵی1962له زانستگای پراگ دوكتورای زانستی‌ئابووری وه‌رگرت‌و هه‌تا ساڵی1970له‌زانستگای پراگ ده‌رسی "ئابووری سه‌رمایه‌داری و ئابووری سۆسیالیستی و تیئوری هه‌ڵدانی ئابووری" گوته‌وه وله‌وماوه‌دا چه‌ند كتێب و نامیلكه‌ی له سه‌رگیروگرفته ئابووریی وكۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌یه‌كان نووسیوه، و زمانه‌كانی كوردی، فارسی ، توركی، عه‌ره‌بی، فه‌ڕانسه‌وه‌ی،ئینگلیسی،چێكی و رووسی به باشی ده‌زانی .
پاش ده‌ر چوونی به‌یاننامه‌ی11ی مارسی1970له عێراق كاك دوكتور قاسملوو له ئورووپاوه گه‌ڕاوه بۆ عێراق و به هاوكاری چه‌ند كه‌س له یارانی نیزیكی حیزبی ئه‌ركی زیندوو كردنه‌وی رێكخراوه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی وه ئه‌ستۆ گرت. ساڵی1971 له كۆنفه‌رانسی سێهه‌می حیزب دا كاك دوكتورقاسملوو به سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراو له‌و كاته‌وه له هه‌موو كۆنگره‌كانی حیزب دا وه‌ك سكرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و به‌م جوره بۆ ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵ وه‌ك رێبه‌رێكی كارزان‌و شاره‌زا له پله‌ی یه‌كه‌می به‌رپڕسایه‌تی دا كاروباری حیزبی له یه‌كێك له سه‌خت‌ترین قۆناغه‌كانی خه‌باتی ئه‌م حیزبه‌دا به‌رێوه برد.
هاورێی تێكۆشه‌رو مامۆستای رێبه‌ر دوكتور قاسملوو له گه‌ڵ كاك عه‌وڵا قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی ده‌فته‌ری حیزبی دێموكرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رێكه‌وتی13/7/1989 له وییه‌نی پێته‌ختی ئوتریش به ده‌ست تێروریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران شه‌هید كران.